له‌ فرەنسا پله‌ی گه‌رما ده‌گاته‌ 45

هەواڵ / جیهان :: 27/06/2019‌ :: 613‌ جار بینراوە

تاگ :: جیهان

دواڕۆژ

رۆژنامه‌ی گاردیانی بریتانی بڵاویكرده‌وه‌ كه‌ ئه‌م هه‌فته‌یه‌ شه‌پۆلێكی به‌هێزی گه‌رما فڕه‌نسا ده‌گرێته‌وه‌ كه‌ چاوه‌ڕوان ده‌كرێت ژماره‌ی پێوانه‌یی تێپه‌ڕێنێت و بگاته‌ 45 پله‌.

سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ له‌ فره‌نسا بڵاویانكرده‌وه‌ كه‌ له‌ كۆتایی ئه‌م مانگه‌و مانگی داهاتووش پله‌ی گه‌رما له‌ فره‌نسا زۆر به‌رزده‌بێته‌وه‌، هه‌روه‌ها پێشبینی ده‌كرێت ئه‌و شه‌پۆلی گه‌رمایه‌ چه‌ندین وڵاتی ئه‌وروپا بگرێته‌وه‌.

پسپۆرێكی كه‌شناسی فره‌نسیش ده‌ڵێت: "پێشبینی ده‌كرێت سبه‌ی هه‌ینی پله‌ی گه‌رما له‌ ناوچه‌كانی (نیمس و كارابینتراس) له‌ باشوری فره‌نسا بگاته‌ 45 پله‌ی سه‌دیی".

ئا: ئیحسانی مه‌لا فوئاد



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure