ئێران هۆشدارى توند ده‌داته‌ ئه‌مریكا

هەواڵ / جیهان :: 27/06/2019‌ :: 1538‌ جار بینراوە

دواڕۆژ

سه‌رۆكى په‌رله‌مانى ئێران رایده‌گه‌یه‌نێت: سنوربه‌زاندنه‌وه‌ى ئێران باجه‌كه‌ى قورس ده‌بێت، ده‌شڵێت: "به‌ توندى وه‌ڵامى ئه‌مریكا ده‌ده‌ینه‌وه‌".


(ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 27ى حوزه‌یران) عه‌لى لاریجانى، سه‌رۆكى په‌رله‌مانى ئێران رایگه‌یاند: "ئه‌گه‌ر ئه‌مریكا هه‌ڵه‌ى نوێى وه‌ك دووباره‌ به‌زاندنه‌وه‌ى سنورى ئێران و ناردنه‌وه‌ى فڕۆكه‌ى سیخوڕى بكاته‌وه‌، ئه‌وه‌ به‌ توندى وه‌ڵامى ده‌ده‌ینه‌وه‌".

سه‌رۆكى په‌رله‌مانى ئێران وتیشى: "ئه‌مجاره‌ به‌زاندنى سنورى ئێران باجه‌كه‌ى زۆر قورس ده‌بێت".

سه‌رۆكى په‌رله‌مانى ئێران ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو: "خستنه‌خواره‌وه‌ی فڕۆكه‌ بێفڕۆكه‌وانه‌كه‌یان وانه‌یه‌كى باش ده‌بێت، بۆ ئه‌وه‌ى دوربكه‌ونه‌وه‌ له‌ به‌زاندنى سنوره‌كانمان".

سه‌رۆكى په‌رله‌مانى ئێران ئاشكراشيكرد: "ئه‌مریكا له‌سه‌ر بنه‌ماى ئه‌و زانیارییه‌ هه‌ڵانه‌ى كه‌ له‌باره‌ى ئێمه‌وه‌ هه‌یه‌تى بڕیارده‌دات و ده‌شیه‌وێت ئابڕوو چووى خۆى له‌سه‌ر حسابى ئێمه‌ بهێنێته‌وه‌".

وته‌كانى سه‌رۆكى په‌رله‌مانى ئێران له‌كاتێكدایه‌ كه‌ ته‌نیا هه‌فته‌یه‌ك تێپه‌ڕیووه‌ به‌سه‌ر خستنه‌خواره‌وه‌ى فڕۆكه‌یه‌كى بێفڕۆكه‌وانى ئه‌مریكى له‌ باشورى گه‌روى هورمز له‌لایه‌ن هێزه‌ ده‌ریاییه‌كانى ئێران-ه‌وه‌ و نمایشكردنى له‌به‌رده‌م میدیاكانى وڵاته‌كه‌ى و نیشاندانى بۆ جیهان.

ئا: ئا.ح
پێداچوونەوەو بڵاوکردنەوە: ئیحسانی مەلا فوئاد



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure