هێرشكرایه‌ سه‌ر بنکەیەکی سەربازی وڵاتێکى زلهێز

هەواڵ / جیهان :: 26/06/2019‌ :: 21178‌ جار بینراوە
وێنه‌یه‌كى بنكه‌ى سه‌ربازى حمێمیم

تاگ :: جیهان

دواڕۆژ


ئه‌مشه‌و چوارشه‌ممه‌ 26ى حوزه‌یران، به‌ فڕۆكه‌ى بێ فڕۆكه‌وان هێرشكرایه‌ سه‌ر بنكه‌ى سه‌ربازى  حمێمیم ، وه‌زاره‌تى به‌رگرى روسیا-ش ده‌ڵێت: "به‌ سه‌ركه‌وتووانه‌ توانیمان هێرشه‌كه‌ تێكبشكێنین".

كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر وه‌زاره‌تى به‌رگرى روسیا بڵاویكرده‌وه‌: "به‌ فڕۆكه‌ى بێ فڕۆكه‌وان هێرشكراوه‌ته‌ سه‌ر بنكه‌ى سه‌ربازى حمێمیم كه‌ هێزه‌كانمانى تێیدان، به‌ڵام به‌ سه‌ركه‌وتووانه‌ توانیمان ئه‌و هێرشه‌ شكست پێ بهێنین".

 

هه‌ر له‌وباره‌یه‌وه‌ ئه‌لێكس باكین، به‌ڕێوه‌به‌رى بنكه‌ى روسى بۆ ئاشته‌واى له‌ سوریا رایگه‌یاند: "هێرشكراوه‌ته‌ سه‌ر بنكه‌ سه‌ربازییه‌كانمان له‌ حمێمیم، به‌ڵام هێرشه‌كه‌ سه‌رى نه‌گرتووه‌ و تێكشكێنراوه‌".

به‌ وته‌ى باكین "ئه‌و هێرشه‌ له‌لایه‌ن گروپه‌ چه‌كداره‌ نایاساییه‌كانه‌وه‌ كراوه‌ته‌ سه‌ر بنكه‌كه‌مان، به‌ڵام له‌لایه‌ن سیستمى به‌رگرى بنكه‌كه‌وه‌ ناسراوه‌ته‌وه‌ و له‌ناوبراوه‌".

ئا: ئا.ح



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure