دوو برا بوونه‌ قوربانی بۆردومانى فڕۆكه‌ جه‌نگییه‌كانى توركیا

هەواڵ / کوردستان :: 26/06/2019‌ :: 397‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، ئاكۆ حه‌مه‌د رابی 


ئێواره‌ی (ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 26ی حوزه‌یران)، دوو برا به‌هۆی بۆردومانی فڕۆكه‌كانی توركیاوە بوونه‌قوربانی، یه‌كێكیان گیانی له‌ده‌ستدا و ئه‌وه‌ی تریش به‌سه‌ختی بریندار بوو. 


عه‌دنان غه‌فار، پزیشكى ئێشكگر له‌ نه‌خۆشخانه‌ی ئاشتی قه‌زای سۆران به‌ دواڕۆژی وت: "ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ دوو هاووڵاتی گه‌یه‌نرانه‌ نه‌خۆشخانه‌ی ئاشتی سۆران كه‌ یه‌كێكیان به‌ر له‌ گه‌یشتنی به‌ نه‌خۆشخانه‌ گیانی له‌ده‌ستدابوو، ئه‌وه‌ی تریش به‌سه‌ختی بریندار بووه‌، به‌مه‌به‌ستى وه‌رگرتنى چاره‌سه‌ر ره‌وانه‌ی هه‌ولێر كرا".

وتیشى: "ئه‌و هاووڵاتیانه‌ به‌هۆی بۆردومانه‌كانى ئه‌مڕۆى فڕۆكه‌ جه‌نگییه‌كانی توركیاوه‌ بوونه‌ته‌ قوربانی، له‌نێو ئۆتۆمبێله‌كه‌یاندا بوون كه‌ فڕۆكه‌كه‌ له‌ نزیك چیای گۆشینه‌ نێوان ناحیەی سمیلان و سیدەکان بۆردومانی كردوون". 

له‌باره‌ی ناسنامه‌ى ئه‌و هاووڵاتیانه‌شه‌وه‌ ئه‌وه‌ى خسته‌ڕوو: "هه‌ردوو هاووڵاتییه‌كه‌ بران و خه‌ڵكی ده‌ڤه‌ری باڵه‌كایه‌تین، ئه‌وه‌ی گیانی له‌ده‌ستداوه‌ ناوى مه‌نسور نافع-ه‌ و ئه‌وه‌شی كه‌ برینداربووه‌ ناوی په‌شێو نافع-ه‌". 

پ: ئا.ح
بڵاوکردنەوە: چ.ع



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure