ئەمریکا لە سێ وڵاتدا هێرشى ئه‌لیکترۆنى کردوه‌تە سەر حیزبوڵا

هەواڵ / جیهان :: 26/06/2019‌ :: 527‌ جار بینراوە

تاگ :: جیهان

دواڕۆژ

(دوێنێ سێشەممە 25ى حوزەیران)، دوو به‌رپرسى ئەمریکا ئاشکرایان کرد: دواى خستنەخوارەوەى فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکەى ئەمریکا لەلایەن سوپاى پاسدارانى ئێران-ەوە، سوپاى ئەمریکا هێرشێکى ئەلیکترۆنى کردۆتە سەر بارەگاکانى حیزبوڵا لە عێراق و سوریا و ئێران.


لەوبارەیەوە ئەو دوو به‌رپرسەى ئەمریکا کە نەیانویست ناویان ئاشکرابکرێت به‌ (CNN)یان راگه‌یاندوه‌: "چەند رۆژێک دواى خستنەخوارەوەى فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکەى ئەمریکا لەلایەن سوپاى پاسدارانى ئێران-ەوە، ئەمریکا هێرشێکى ئەلیکترۆنى کردۆتە سەر تۆڕى پەیوەندییەکانى ئینتەرنێتى تایبەت بە حیزبوڵا کە لەلایەن ئێران-ەوە پشتگیرى لێدەکرێت لە عێراق و سوریا و ئێران".

ئەو دوو به‌رپرسە، بەهیچ شێوەیەک ئاماژەیان بەئەنجامى ئەو هێرشە نەکردووە ئایا سەرکەوتوو بووە یان نا.

هه‌ر له‌وباره‌یه‌وه‌ ولیام ئۆڕبن، وتەبێژى وەزارەتى بەرگرى ئەمریکا وتى: "فەرماندەیی فیدڕاڵى ئەمریکا نایەوێت لەوبارەیەوە هیچ جۆرە لێدوانێک بدات، لەگەڵ ئەوەشدا لیستێک بەو جۆرە ئامانجانە ئامادەکراوە و بڕیارى کۆتایی-ش لاى سەرۆک ترامپ-ە".

و: ئاکۆ زەنگەنە
پ: ئا.ح



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure