ئه‌مریكا و ئێران رووبه‌ڕووى یه‌ك ده‌بنه‌وه‌

هەواڵ / جیهان :: 26/06/2019‌ :: 9249‌ جار بینراوە

تاگ :: جیهان

دواڕۆژ

كۆبوونه‌وه‌ى ئه‌نجومه‌نى ئاسایشى نێوده‌وڵه‌تى به‌مه‌به‌ستى لێكۆڵینه‌وه‌كردن له‌سه‌ر راده‌ى پابه‌ندبوونى ئێران به‌ رێككه‌وتننامه‌ى ئه‌تۆمى به‌ڕێوه‌چوو، نوێنه‌رى ئه‌مریكا رایگه‌یاند: "ئێران به‌نهێنى چه‌ك ده‌داته‌ میلیشیاكان"، لە بەرامبەر ئەو قسانەش نوێنەری ئێران لە ئەنجومەنەکە وەڵامی دایەوە و وتی: "ئەمریکا تۆمەتی بێ بنەما دەداتە پاڵ ئێران".


ئێواره‌ى (ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 26ى حوزه‌یران)، كۆبوونه‌وه‌ى ئه‌نجومه‌نى ئاسایشى نێوده‌وڵه‌تى به‌ مه‌به‌ستى تاوتوێكردنى راده‌ى پابه‌ندبوونى ئێران به‌ رێككه‌وتننامه‌ى ئه‌تۆمى به‌ڕێوه‌چوو.

له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا جۆناسان كۆهین، نوێنه‌رى ئه‌مریكا له‌ ئه‌نجومه‌نى ئاسایشى نێوده‌وڵه‌تى ره‌خنه‌ى له‌ ئێران گرت و رایگه‌یاند: "ئێران به‌ نهێنى چه‌ك ده‌داته‌ میلیشياكان".

وتیشى: "داواده‌كه‌ین هاوڕێیانمان له‌ ئه‌نجومه‌نى ئاسایش یارمه‌تیمان بده‌ن بۆ ئه‌وه‌ى ئێران بوه‌ستێنین له‌م كاره‌ى دەیکات".

نوێنه‌رى ئه‌مریكا له‌ ئه‌نجومه‌نى ئاسایشى نێوده‌وڵه‌تى ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو: "ناكرێت ئێمه‌ بێده‌نگبین و ئێران كه‌شتى گوێزه‌ره‌وه‌ى نه‌وت بته‌قێنێته‌وه‌".

له‌ به‌رامبه‌ریشدا نوێنه‌رى ئێران له‌ ئه‌نجومه‌نى ئاسایشى نێوده‌وڵه‌تى وه‌ڵامى تۆمه‌ته‌كه‌ى نوێنه‌رى ئه‌مریكاى دایه‌وه‌ و وتى: "ئەمریکا تۆمه‌تى بێ بنه‌ما ده‌داته‌ پاڵ وڵاته‌كه‌ى ئێمه‌، ئه‌و قسانه‌ هیچ بنه‌مایه‌كى راستیان نیه‌".

ئه‌م قسانه‌ى نوێنه‌ره‌كه‌ى ئه‌مریكا له‌كاتێكدایه‌ كه‌ ئه‌مڕۆ دۆناڵد ترامپ، سه‌رۆكى ئه‌مریكا رایگه‌یاند: "نامانه‌وێت وڵاته‌كه‌مان بكه‌وێته‌ شه‌ڕه‌وه‌ له‌گه‌ڵ ئێران".

ئا: ئا.ح
بڵاوکردنەوە: چ.ع



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure