شوانێك له‌سه‌ر كوشتنى دوو گورگ ده‌ستگیرده‌كرێت

هەواڵ / کوردستان :: 26/06/2019‌ :: 216‌ جار بینراوە

تاگ :: میدیا

دواڕۆژ

دیارترین مانشێتى ژماره‌ى (ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 26ى حوزه‌یرانى 2019)ى به‌شێك له‌ رۆژنامه‌ كوردییه‌كان:

كوردستانى نوێ: 

- هه‌وڵه‌كان بۆ ئاساییكردنه‌وه‌ى دۆخى كه‌ركوك به‌رده‌وامن
- سه‌رۆك كۆمار له‌گه‌ڵ به‌رپرسانى بریتانیادا كۆده‌بێته‌وه‌
- ئه‌مریكا هۆشداریى به‌ توركیا ده‌داته‌وه‌
- ئه‌ڵمانیا كه‌وتنه‌ خواره‌وه‌ى دوو فڕۆكه‌كه‌ى پشتڕاستكرده‌وه‌
- بكوژى (دلین) سزاى له‌سێداره‌دانى بۆ ده‌ركرا

خه‌بات:
- وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئێران: سزاكانى سه‌ر خامنه‌یى و زه‌ریف رێگاى دیپلۆماسیى داخست
- ئایا له‌ ئاینده‌دا ژماره‌ى گه‌شتیاران به‌رده‌وام زیاد ده‌كات؟
- راوێژكارى ئاسایشى نه‌ته‌وه‌یى ئه‌مریكا: تره‌مپ ده‌رگا به‌ كراوه‌یى به‌جێده‌هێڵێت بۆ دانوستانى راسته‌قینه‌ له‌گه‌ڵ ئێران
- دادگاى دهۆك بڕیارى له‌سێداره‌دانى بۆ بكوژى دلین ده‌ركرد
- باندێكى دزى له‌ گه‌رمیان ده‌ستگیركرا
- هه‌زاران خانوو له‌ دهۆك تاپۆ ده‌كرێن
- ئه‌مساڵ 4880 حاجیى كوردستان زیاتر له‌ 45 ملیۆن دۆلار ده‌به‌نه‌ سعودیه‌

هاوڵاتى:
- شه‌قامى سه‌د مه‌ترى سلێمانى به‌ده‌ردى نه‌خۆشخانه‌ى 400 قه‌ره‌وێڵه‌ییه‌كه‌ ده‌برێت
- نه‌جمه‌دین كه‌ریم لیستێك به‌ به‌شداریى عه‌ره‌ب و توركمانى كه‌ركوك پێكده‌هێنێت
- توانا كه‌مال، سه‌رۆكى شاره‌وانى سلێمانى: خانووى ته‌جاوز قه‌ره‌بوو ناكه‌ینه‌وه‌ و فۆرمه‌كانیش تاپۆ ده‌كه‌ین
- یه‌كه‌مه‌ جیاوازه‌كانى ئه‌مساڵى په‌روه‌رده‌ .. له‌ناو یه‌كه‌مه‌كاندا نابینا و دوانه‌ هه‌ن و یه‌كه‌مى هه‌رێمیش مۆبایل و ئینته‌رنێتى نییه‌
- نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان داوا له‌ وڵاتان ده‌كات ئه‌ندامانى خێزانه‌كانى داعش وه‌ربگرنه‌وه‌
- ئێرانییه‌كان به‌دواى هه‌لى كاردا ده‌گه‌ڕێن له‌ عێراق 
* شارى نه‌جه‌ف پڕبووه‌ له‌ سواڵكه‌رانى ئێرانى و ئه‌و ده‌ستگێڕانه‌ى سنووریان بڕیوه‌ بۆئه‌وه‌ى شمه‌ك به‌ نرخى داشكاو بفرۆشن

ئاژانس:
- توركیا لیوایه‌كى هه‌واڵگرى له‌ كه‌ركوك دروستكرد
- پارتى داواى هاوكارى له‌ یه‌كێتى ده‌كات تاوه‌كو باره‌گاكانى بگه‌ڕێنێته‌وه‌ كه‌ركوك
- فراكسیۆنى نه‌وه‌ى نوێ ده‌بێت به‌ سێ به‌شه‌وه‌
- پارتى و گۆڕان رێككه‌وتنێكى كۆن زیندوو ده‌كه‌نه‌وه‌ .. حه‌وت پۆست له‌ هه‌ولێر وه‌رده‌گرێت
- ئه‌ندامێكى جڤاتى گشتیى گۆڕان: له‌ باش و خراپى كابینه‌ى داهاتوو به‌رپرسیارین
- ئه‌سیل نوجێفى، پارێزگارى پێشووترى نه‌ینه‌وا بۆ ئاژانس: له‌گه‌ڵ هه‌رێم رێككه‌وتنى فرۆشتنى نه‌وتمان هه‌بوو
- په‌كه‌كه‌ دوو په‌یامى جیا ئاڕاسته‌ى پارتى ده‌كات .. ده‌ستگیركردنى چوار كادرى پارتى كێشه‌كانى ئاڵۆز كرد
- وه‌به‌رهێنانه‌كانى كۆمپانیاى كار له‌ هه‌رێم پێچه‌وانه‌ى یاسایه‌، چونكه‌ مۆڵه‌تى له‌ به‌غدا وه‌رنه‌گرتووه‌
- كورد دووه‌م گورزى له‌ ئه‌ردۆگان وه‌شاند.. كاندیده‌كه‌ى جه‌هه‌په‌ زیاتر له‌ 500 هه‌زار ده‌نگى له‌ جارى پێشوو زیاتر هێناوه‌
- رۆژئاواى كوردستان داواى هاوكارى له‌ لایه‌نه‌كانى هه‌رێم ده‌كات
- دواى قۆناغى خه‌لافه‌ت.. ستراتیجى گشتگیر بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى هه‌ڕه‌شه‌كانى تیرۆر
- كچان به‌ مستیله‌ى سیحرى هه‌ڵده‌خه‌ڵه‌تێندرێن .. نرخى گه‌یشتووه‌ته‌ 800 دۆلار
- 11 ئافره‌ت بوون به‌ مه‌لا .. ئه‌وقاف دانیان پێدانانێت
- شوانێك له‌سه‌ر كوشتنى دوو گورگ ده‌ستگیركرا .. نه‌یهێشت مه‌ڕه‌كانى بخوات
- كارگه‌كانى هه‌رێم كۆچ بۆ باشوور ده‌كه‌ن



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure