پاش كوشتنى باوك و باوه‌ژنه‌كه‌ى به‌ ته‌ور ده‌ستگیرده‌كرێت

هەواڵ / عێراق :: 26/06/2019‌ :: 4554‌ جار بینراوە

دواڕۆژ

پۆلیسى ئه‌نبار ئاشكراكردنى تاوانێكى "قێزه‌ون" له‌ پارێزگاكه‌ ئاشكراده‌كات و رایده‌گه‌یه‌نێت: تۆمه‌تبار باوكى و باوه‌ژنه‌كه‌ى به‌ (ته‌ور) كوشتووه‌.


به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى پۆلیسى پارێزگاى ئه‌نبار (ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 26ى حوزه‌یرانى 2019) له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند: پشكنینى به‌ڵگه‌نامه‌یان بۆ تۆمه‌تبارێك به‌ناوى (عیماد حه‌مید عه‌بود) ئه‌نجامداوه‌ كه‌ تاوانى كوشتنى دژ به‌ باوكى و هاوسه‌رى باوكى ئه‌نجامداوه‌ به‌ به‌كارهێنانى ته‌ور.

رونیشیكرده‌وه‌: تۆمه‌تبار له‌ 1ى ئه‌م مانگه‌ ده‌ستگیركراوه‌ و رووداوه‌كه‌ش له‌ شارى سه‌قڵاوییه‌ روویداوه‌.

به‌پێى لێكۆڵینه‌وه‌كانى پۆلیس تۆمه‌تبار دانى به‌تاوانه‌كه‌دا ناوه‌ له‌گه‌ڵ دزینى پاره‌ به‌ بڕى سێ ملیۆن دینارى عێراق و هه‌ندێك ئاڵتون كه‌ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ هاوسه‌ره‌كه‌ى باوكى.

به‌پێى راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ پشكنینى به‌ڵگه‌یى رووداوه‌كه‌ به‌ ئاماده‌بوونى سه‌عد داود، دادوه‌رى تاوانه‌كانى ئه‌نبار و فه‌ریق هادى رزیج، به‌ڕێوه‌به‌رى پۆلیسى شاره‌كه‌ ئه‌نجامدراوه‌.

ئا: شیروان شه‌ریف

بڵاوکردنەوە: ک. س



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure