ئه‌نجامى كۆبوونه‌وه‌كه‌ى ئه‌مڕۆى یه‌كێتى و پارتى ئاشكراده‌كرێت

هەواڵ / کوردستان :: پێش 4 هەفتە ‌ :: 2661‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، هۆگر كه‌مال

پاش ئه‌وه‌ى یه‌كێتى و پارتى له‌ هەولێر كۆبوونەوە، پێده‌چێت هه‌ردوو حزب سه‌باره‌ت به‌ یه‌كلاكردنه‌وه‌ى كاندیدى پارێزگارى كه‌ركوك نه‌گه‌یشتبنه‌ رێككه‌وتن و له‌تیف شێخ عومه‌ریش رایده‌گه‌یه‌نێت: بۆ جێبەجێكردنی دواقۆناغی رێككەوتنەكە و پرسی كەركوك كۆبوونەوەكان بەردەوام دەبن.

(ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 26 حوزەیرانی 2019) هه‌ردوو وه‌فدى یەكێتی نیشتمانیی كوردستان و پارتی دیموكراتی كوردستان لە هەولێر كۆبوونەوە بۆ تاوتوێكردنى پرسى یه‌كلاكردنه‌وه‌ى پارێزگارى كه‌ركوك و پێكهێنانی حكومەت.

لەتیف شێخ عومەر، وتەبێژی یەكێتی له‌ لێدوانێكدا بۆ میدیاكان رایگەیاند: كۆبوونەوە و پەیوەندییەكانمان بەردەوام دەبێت بۆ جێبەجێكردنی دوا قۆناغی رێككەوتنەكەمان.

وتیشی: "كۆبوونەوەكان لە بارەی پێكهێنانی حكومەت و پرسی كەركوكەوە بەردەوام دەبێت".

پێشتر دواڕۆژ له‌ سه‌رچاوه‌یه‌كی باڵاوه‌ بڵاویكرده‌وه‌: ئه‌مڕۆ  وه‌فدی پارتی ته‌نیا په‌یامێكی مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی حیزبه‌كه‌یان پێیه‌ بۆ وه‌فدی یه‌كێتی، په‌یامه‌كه‌ش ئه‌وه‌یه‌ كه‌ ئه‌وان ته‌نیا دوو كه‌سیان پێباشه‌ بۆ پارێزگاری كه‌ركوك، (عه‌بدولڕه‌حمان مسته‌فا پارێزگارى پێشووتری كه‌ركوك یاخود فه‌ره‌یدون عه‌بدولقادر).

سه‌رچاوه‌یه‌كی باڵای یه‌كێتیش بۆ دواڕۆژ باسی له‌وه‌كرد كه‌ ئه‌وانیش پێشنیاری خۆیان هه‌یه‌ بۆ پارتی و پێیانباشه‌ له‌ سێ ناو یه‌كێكیان بكرێنه‌ پارێزگاری كه‌ركوك، ئه‌وانیش (رزگار عه‌لی و خالید شوانى و دكتۆر عومه‌ر ئینجه‌ جێگری سه‌رۆكی زانكۆی كه‌ركوك). 

داڕشتنه‌وه‌: شیروان شه‌ریف

بڵاوکردنەوە: ک. س



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure