عادل عه‌بدولمه‌هدی نامه‌یه‌كی ئه‌مریكا ئاشكراده‌كات

هەواڵ / عێراق :: 26/06/2019‌ :: 848‌ جار بینراوە

تاگ :: عێراق

دواڕۆژ، به‌غدا


عادل عه‌بدولمه‌هدی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراق، له‌ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا ئاشكرایكرد، كه‌ ئه‌مریكییه‌كان زانیارییان داوه‌تێ كه‌ فڕۆكه‌ی حوسییه‌كان، دامه‌زراوه‌ نه‌وتییه‌كانی سعودییه‌ی بۆردومان كردووه‌، له‌ خاكی عێراقیشه‌وه‌ فڕۆكه‌ هه‌ڵساوه‌ و بۆردومانی سعودییه‌ی كردووه‌.

 

عادل عه‌بدولمه‌هدی له‌ كۆنگره‌كه‌یدا روونیشیكرده‌وه‌، باسیان له‌و فڕۆكانه‌ كرد كه‌ بۆردومانی خاكی سعودییه‌یان كرد، كه‌ گوایه‌ له‌ خاكی عێراقه‌وه‌ هه‌ڵساون، به‌ڵام هه‌موو ده‌زگا هه‌واڵگرییه‌كان و هێزه‌كانمان ئه‌وه‌یان نه‌بینیوه‌، ئه‌وان هیچ شتێكیان پشتڕاست نه‌كردۆته‌وه.

 

وتیشی: "ئه‌مریكییه‌كان زانیارییان داوینه‌تێ كه‌ ئه‌و فڕۆكانه‌ی بۆردومانی دامه‌زراوه‌ نه‌وتییه‌كانی سعودییه‌یان كردووه‌، فڕۆكه‌ی حوسی بوون".

 

پێداچوونەوە: ئارام غەفور 

بڵاوکردنەوە: ک. س



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure