ناوی چەند وەزیرێکی کابینەی نوێ ئاشکرادەکرێت

هەواڵ / کوردستان :: 26/06/2019‌ :: 7305‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، هۆگر کەمال


بەپێی ئەو زانیارییانەی دەست دواڕۆژ كەوتوون، بەبێ بوونی ركابەر پۆستەكانی جێگری سەرۆكی هەرێم و یاریدەدەری سەرۆكی حكومەت بۆ چاكسازی و دوو وەزیر یەكلابوونەتەوە.

 

بەپێی زانیارییەكانی دواڕۆژ، مستەفای سەید قادر، بۆ پۆستی جێگری سەرۆکی هەرێم، جەلال جەوهەر بۆ پۆستی یاریدەدەری سەرۆکی حکومەت بۆ کاروباری چاکسازی یەكلایی بوونەتەوە.

 

هاوكات ئاوات شێخ جەناب، دەبێتە وەزیری دارایی و کوێستان محەمەد، بۆ وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتی یەكلایی بوونەتەوە.

 

لیژنەی هەڵسەنگاندن و خانەی راپەڕاندن و جڤاتی نیشمانی ناوی دوو وەزیرەكەی دیكەیان دیاریكردووە، ماوەتەوە سەر بڕیاری جڤات كە سبەینێ یەكلادەبێتەوە، ئایا راستەوخۆ دەنگی پێبدرێت یاخود بەس بۆ پۆستی چوار وەزارەتەكەی سەرەوە پرۆسەی دەنگدانی بۆ ئەنجامبدرێت.

 

هەر لە سەرچاوەكانی دواڕۆژەوە ئەوە زانراوە، هەریەك لە دانا عەبدولكەریم بۆ وەزارەتی ئاوەدانكردنەوە و برزو مەجید بۆ وەزارەتی پیشەسازی یەكلا بۆتەوە.

 

داڕشتنەوە: ئارام غەفور 

بڵاوکردنەوە: ک. س



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure