تەقینەوەی بۆمبێک ژمارەیەک قوربانی لێکەوتەوە

هەواڵ / عێراق :: 26/06/2019‌ :: 170‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، عیماد جەباری

لەباشوری شاری کەرکوک تەقینەوەی بۆمبێک ژمارەیەک قوربانی لەڕیزی پۆلیسی ئیتیحادی لێدەکەوێتەوە.


سەرچاوەیەک لەپۆلیسی داقوق بەدواڕۆژی راگەیاند "شەوی رابوردوو لەناوچەی خەباتی نێوان قەزای داقوق و ناحیەی رەشاد بۆمبێکی چێندراو تەقیوەتەوە بە ئۆتۆمبێلێکی سەربازی پۆلیسی ئیتیحادیدا".

وتیشی: "بەهۆی تەقینەوەکەوە ئەفسەرێک گیانی لەدەستداوە، بەناوی (ئیحسان زاهیر) و چوار پۆلیسی دیکەش بریندارن".

پێداچوونەوە: ئارام غەفور 
بڵاوكردنه‌وه‌: ئیحسانی مه‌لا فوئاد



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure