نزیكەی 150 هاوڵاتی داواى "به‌هاناوه‌چوون" ده‌كه‌ن

هەواڵ / کوردستانی :: 25/06/2019‌ :: 12051‌ جار بینراوە

تاگ :: پەنابەران

دواڕۆژ، عیسا عه‌بدولقه‌هار

سەرۆكی رێكخراوێكى بوارى كاروبارى په‌نابه‌ران رایده‌گه‌یه‌نێت: نزیكه‌ى 150 هاوڵاتى كورد و عێراقى له‌ زیندانه‌كانى توركیا ده‌ستگیركراون و داواى به‌هانه‌وه‌چوون ده‌كه‌ن، به‌ڵام به‌هۆى فشارى زۆره‌وه‌ كونسوڵخانه‌ى عێراق له‌ توركیا كار بۆ ئازادكردنیان ناكات.


ئاری جەلال، سەرۆكی دەزگای لوتكە بۆ كاروباری ئاوارە و پەنابەران (ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 25ى حوزه‌یرانى 2019) به‌ دواڕۆژى رایگەیاند: به‌هۆى هه‌وڵى په‌ڕینه‌وه‌یان بۆ وڵاتانی ئه‌وروپا، حكومه‌تى توركیا نزیكه‌ى 150 هاوڵاتى هه‌رێم و پارێزگاكانى دیكه‌ى عێراقى ده‌ستگیركردووه‌.

وتیشى: "ئه‌وانه‌ى ده‌ستگیركراون خه‌ڵكى هه‌ولێر، سلێمانى، رانیه‌ و زۆربه‌ى پارێزگاكانى عێراق لەخۆدەگرێت، ئه‌وان ده‌یانه‌وێت به‌زووترین كات ئازادبكرێن بۆ ئه‌مه‌ش داواى به‌هانه‌وه‌چوون له‌ كونسوڵخانه‌ى عێراق له‌ توركیا ده‌كه‌ن".

له‌باره‌ى ئازادكردنى ئه‌و په‌نابه‌رانە و گه‌ڕانه‌وه‌یان بۆ هه‌رێم و عێراق، ئارى جه‌لال وتى: "كونسوڵخانەی عێراق لە توركیا بەهۆی ئەو فشارە زۆرەی لەسەریانە، كارێكی ئەو تۆیان بۆ ئەو هاوڵاتیانه‌ نه‌كردووه‌، به‌ڵام له‌ چەند رۆژی داهاتوودا هەوڵی تەواو دەخەینەگەڕ بۆ چارەسەركردنی كێشەی زیندانیان و گه‌ڕانه‌وه‌یان بۆ هه‌رێم و پارێزگاكانى دیكه‌".

پ: ن.ر



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure