پاشای كۆكایین لە زیندان هەڵهات

هەواڵ / جیهان :: 25/06/2019‌ :: 417‌ جار بینراوە

تاگ :: جیهان

دواڕۆژ

وەزارەتی ناوخۆی ئۆرۆگوای رایده‌گه‌یه‌نێت: سەرۆكی زیندانیكراوی باندێكی تاوانبار شەوی رابوردوو لە زیندان هەڵهات كاتێك كە بڕیاربووە رەوانە بكرێت بۆ ئیتالیا.


رۆكۆ مۆرابیتۆ لە ساڵی 2017ەوە لە ئۆرۆگوای زیندانی كراوە و یەكێكە لە داواكراوە هەرە ترسناكەكانی  باندێكی قاچاخچی و تاوانكار لە شاری كالابریا. ئەم باندە بەهێزترین كۆمەڵەی تاوانی رێكخراون لە ئیتالیادا و یەكێكن لە گەورەترین هاوردەكارەكانی كۆكایین لە ئەمریكای باشوورەوە بۆ ئەوروپا.

مۆرابیتۆی تەمەن 52 ساڵ كە پێیدەگوترێت (پادشای كۆكایین لە میلانۆ) پاش 20 ساڵ راوەدونان دەستگیركرا دوای ئەوەی تۆمەتباركرا بەتاوانی كوشتن و قاچاخچێتی ماددە هۆشبەرەكانەوە.

وەزارەتی ناوخۆی ئۆرۆگوای دەڵێت: درەنگانێكی شەوی دووشەممە مۆرابیتۆ و سێ‌ كەسی دیكە لە بنمیچی زیندانەكەوە هەڵهاتوون. 

ئەم رووداوە شەرمەزارییەكی گەورەی بۆ حكومەتی ئۆرۆگوای دروستكردووە.

پیاداچونەوە: پەری



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure