له‌ پارێزگایه‌ك له‌ پێنج مانگدا هه‌زاران كه‌س بوونه‌ته‌ قوربانى

هەواڵ / عێراق :: پێش 3 هەفتە ‌ :: 335‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، به‌غدا

به‌ڕێوه‌به‌رى نووسینگه‌ى مافى مرۆڤى عێراق ئاشكرایكرد: ته‌نیا له‌ماوه‌ى پێنج مانگى ئه‌مساڵدا نزیكه‌ى دوو هه‌زار كه‌س بوونه‌ته‌ قوربانى به‌هۆى كاره‌ساتى رێگاوبانه‌وه‌.


جه‌واد شه‌ممه‌رى به‌ڕێوه‌به‌رى نووسینگه‌ى كۆمسیۆنى باڵاى مافى مرۆڤ له‌ پارێزگاى واست (دووشه‌ممه‌ 24ى حوزه‌یرانى 2019) رایگه‌یاند: له‌ سەرەتایی ئەمساڵ تا 31ی ئایار به‌هۆى كاره‌ساتى رێگاوبانه‌وه‌ 1934 كه‌س بوونه‌ته‌ قوربانى.

شه‌ممه‌رى روونیشكردۆته‌وه‌: له‌ماوه‌ى ئه‌و پێنج مانگه‌دا 115 کەس گیانیان له‌ده‌ستداوه‌، هه‌روه‌ها 1819 كه‌سیش برینداربوون، ئه‌وه‌ش نه‌ك پێشێلكارى مافى مرۆڤه‌ به‌ڵكو كاره‌ساتێکى مرۆییه‌.

ئاماژه‌ى بۆئه‌وه‌شكردووه‌: زیادبوونى ئه‌و رووداوانه‌ هۆكاره‌كه‌ى خراپى رێگاوبانه‌كان و زۆرى چاڵى و به‌رزییه‌كانى ناو رێگاكان و نوێنه‌كردنه‌وه‌یان و زۆرى ئۆتۆمبێلە، كه‌ زۆرێكیان به‌هۆى ئۆتۆمبێلى قورسى بارهه‌ڵگره‌وه‌ رۆچوون.

هێماى بۆ ئه‌وه‌شكردووه‌: خێرایى شۆفێران و نه‌بوونى مه‌رجه‌كانى توندوتۆڵى و سه‌لامه‌تى ئۆتۆمبێل و جێبه‌جێنه‌كردنى سیستمى هاتوچۆ و نه‌بوونى كامێراى چاودێرى هۆكارگه‌لێكى ترن بۆ روودانى كاره‌ساتى ئۆتۆمبێل و كه‌وتنه‌وه‌ى ئه‌و قوربانیانه‌.

پ: ن.ر
بڵاوکردنەوە: ک. س



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure