كۆنفرانسێك لە نێوان پێنجوێن و مەریوان سازدەكرێت

هەواڵ / که‌لتور :: 24/06/2019‌ :: 532‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، رێبین حەسەن

ئامادەكارییەكان بۆ بەستنی كۆنفرانسێكی هاوبەشی ئەدەبی و كەلتووری لە نێوان هەردوو شاری پێنجوێن-ی باشووری كوردستان و مەریوان-ی هاوسنووری لە رۆژهەڵاتی كوردستان دەستیپێكرد.

 

ئەنوەر رەوشەنی، بەرپرسی فەرهەنگی ئەدەبی و كەلتووری مەریوان، لە لێدوانێكی تایبەتدا بە دواڕۆژی راگەیاند:"مەریوان و پێنجوێن، بەدرێژایی مێژوو هاوچارەنووس بوون و ئەوەش دەگەڕێتەوە بۆ سەردەمی میرنشینەكانی ئەردەڵان و بابانەكان و تا دەگات بە ئەمڕۆ پەیوەندییەكانیان بەردەوامە".

 

وتیشی:"تەنانەت لەو سەردەمانەیشدا كە شەڕی هەشت ساڵەی نێوان دەوڵەتی پێشووی عێراق و ئێران هەبوو، رۆشنبیر و ئەدیبانمان لە پەیوەندیی خۆیان بەردەوان بوون. كاتێك دەڵێن مامۆستا قانع ئەوەتا گۆڕەكەی ئێستا لە پێنجوێن-ە، بەڵام لە مەریوان ژیاوە و لەدایكبووە، هەروەها كاكە حەمەی ناری و  زۆر كەسی تریش".

 

رەوشەنی دەڵێت: "لەئەنجامی نزیكبوونەوە و تێكەڵاوبوونمان و بۆ زیاتر نزیكبوونەوەی نێوان رۆشنبیرانی هەرێم و ئێران، بەتایبەتیش مەریوان و پێنجوێن، بڕیارمانداوە كە كۆنفرانسێك بكەین و ئامادەكارییەكانی بەرپرسانی پەیوەنیدار و ئیداریی مەریوان و پێنجوێن دەسیتپێكردووە و تایبەت دەبێت بە بوارەكانی ئەدەبی و ناساندنی كەسایەتییە ئەدەبیەكان و كەلتووری هەردوولامان".

پ: رێباز

بڵاوکردنەوە: ک. س



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure