حكومه‌تی عێراقی پڕۆژه‌یه‌كی رێگاوبان له‌ هه‌ولێر جێبه‌جێ ده‌كات

هەواڵ / کوردستانی :: پێش 3 هەفتە ‌ :: 1020‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، كۆچه‌ر عه‌لی

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی رێگاوبانی هه‌ولێر سه‌رقاڵی نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی رێگای كۆیه‌-هه‌ولێره‌ و بڕی چوار میلیار و 700 ملیۆن دیناری بۆ ته‌رخان كردووه‌، به‌رپرسێكیش ده‌ڵێت: "له‌ رێگه‌ی په‌رله‌مانتارانی كورد له‌ به‌غدا هه‌وڵدراوه‌ رێگای گوێر-هه‌ولێریش نۆژه‌نبكرێته‌وه‌". 

 
هونه‌ر نوری، به‌ڕێوه‌به‌ری رێگاوبانی هه‌ولێر به‌دواڕۆژی راگه‌یاند: له‌سه‌ر بودجه‌ی وه‌زاره‌تی پلاندانان رێگای هەولێر تا دێگەڵه‌ كه‌ پێشتر كراوه‌ته‌ دوو ساید نۆژه‌نده‌كرێته‌وه‌ به‌ جۆریك له‌گه‌ڵ سیستمی ئێستای رێگاوبان بگونجێ. 

وتیشی: "بڕی پاره‌ی ته‌رخانكراو بۆ ئه‌و رێگایه‌ بریتیه‌ له‌ چوار ملیار و 700 ملیۆن دینار و به‌پێنج قۆناغ پڕۆژه‌كه‌ جێبه‌جێ ده‌كرێت". 

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد: له‌سه‌ر داوای په‌رله‌مانتارانی كورد له‌ به‌غدا روو پێوی رێگای هه‌ولێر-گوێر كراوه‌ بۆ ئه‌وه‌ی نۆژه‌ن بكرێته‌وه‌ كه‌ زیاتر له‌ پێنج ملیار دیناری پێویسته‌. 

پ: ن.ر

بڵاوکردنەوە: ک. س



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure