دوو فڕۆكه‌ى جه‌نگى خۆیان كێشا به‌یه‌كدا

هەواڵ / جیهان :: 24/06/2019‌ :: 248‌ جار بینراوە

تاگ :: جیهان

دواڕۆژ


دوو فرۆكه‌ى جه‌نگى ئه‌ڵمانیا خۆیان كێشا به‌یه‌كدا ‌و یه‌كێك له‌ فڕۆكه‌وانه‌كان دۆزراوه‌ته‌وه‌ و ئه‌وى تریان بێسه‌روشوێنه‌.

 
هۆست زیئۆفه‌ر، وه‌زیری ناوخۆی ئه‌ڵمانیا (ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 24ى حوزه‌یرانى 2019) رایگه‌یاند: دوو فڕۆكه‌ی جه‌نگى ئه‌ڵمانی له‌ ئاسمانی شارۆچكه‌ی مالكاو خۆیان كێشاوه‌ به‌یه‌كدا و پاشماوه‌ی فڕۆكه‌كان كه‌وتونه‌ته‌ ناوچه‌یه‌كی نیشته‌جێبوونه‌وه‌.

ئه‌و دوو فڕۆكه‌یه‌ به‌شێك بوون له‌ هێزی ئاسمانی سكوادرۆن 73 كه‌ ده‌كه‌وێته‌ نزیك شاری رۆستۆك له‌ ئه‌ڵمانیا و هه‌ردوو فڕۆكه‌كه‌ش له‌كاتی مه‌شقكردندا به‌ریه‌ككه‌وتوون ‌و یه‌كێك له‌ فڕۆكه‌وانه‌كان به‌ زیندویی دۆزراوه‌ته‌وه‌، به‌ڵام فڕۆكه‌وانه‌كه‌ی دیكه‌یان هێشتا بێسه‌روشوێنه‌ و گه‌ڕان به‌دوایدا به‌رده‌وامه‌.

پێداچونه‌وه‌: هـ.ق 



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure