پارێزگارێك له‌ پۆسته‌كه‌ى دورخرایه‌وه‌

هەواڵ / عێراق :: 24/06/2019‌ :: 450‌ جار بینراوە

تاگ :: عێراق

دواڕۆژ، به‌غدا

ئه‌نجومه‌نی پارێزگای دیوانییه‌، له‌ دانیشتنی ئه‌مڕۆدا زۆرینه‌ی ده‌نگ بڕیاری ده‌ستپێكێشانه‌وه‌ى بۆ پارێزگارى شاره‌كه‌ ده‌ركرد ‌و جێگره‌كانی به‌ راپه‌ڕاندنی كاره‌كانی راسپارد.


زوحا ره‌زا، ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای دیوانییه‌ (ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 24ی حوزه‌یرانی 2019) به‌ دواڕۆژی راگه‌یاند: ئه‌نجومه‌ن له‌ دانیشتنه‌كه‌یدا بڕیارى ده‌ستپێكێشانه‌وه‌ى بۆ سامی حه‌سناوی پارێزگاری دیوانییه‌ داوه‌ ‌و له‌كاره‌كانی راگیراوه‌، تا ئه‌وكاته‌ى لێپرسینه‌وه‌ لێى كۆتایی دێن و سكاڵاكانی له‌ دادگا و ئه‌نجومه‌نی بنه‌بڕكردنی گه‌نده‌ڵی یه‌كلایی ده‌بنه‌وه‌.

روونیشیكرده‌وه‌: ئه‌و بڕیاره‌ی ئه‌نجومه‌ن له‌سه‌ر داوای لیژنه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌ بووه‌، چونكه‌ پارێزگار داوای مۆڵه‌تی نه‌خۆشی كردووه‌، له‌كاتێكدا كه‌ پارێزگار نه‌خۆش نه‌بووه‌، نه‌ڕۆیشتووه‌ته‌ نه‌خۆشخانه‌.

وتیشی: "ئه‌نجومه‌نى پارێزگا (مالك كازم گاتع) جێگری پارێزگاری راسپاردووه‌ بۆ راپه‌ڕاندنی كاره‌كانی پارێزگار تا ئه‌وكاته‌ی لێپرسینه‌وه‌ له‌ پارێزگار كۆتایی دێت".

پێداچوونه‌وه‌: هـ.ق
بڵاوكردنه‌وه‌: شیروان شه‌ریف



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure