وه‌زیرى نوێى به‌رگرى عێراق كێیه‌؟

هەواڵ / عێراق :: 24/06/2019‌ :: 415‌ جار بینراوە
نه‌جاح شمه‌رى

تاگ :: عێراق

دواڕۆژ

په‌رله‌مانى عێراق ئه‌مڕۆ متمانه‌ى به‌ سێ وه‌زیرى تر بۆ كابینه‌كه‌ى عادل عه‌بدولمه‌هدى دا، كه‌ له‌نێویاندا نه‌جاح شمه‌رى وه‌ك وه‌زیرى نوێى به‌رگرى عێراق هه‌ڵبژێدرا.

كورته‌یه‌ك له‌ ژیانى:


- ناوى ته‌واو: لیواى هێزه‌ تایبه‌ته‌كان نه‌جاح حه‌سه‌ن عه‌لى شمه‌رى
- شوێنى له‌دایكبوون: به‌غدا/ ئه‌عزه‌میه‌ - 1967 (52 ساڵ)
- ئاین: موسوڵمان

- ده‌رچووى كۆلێجى سه‌ربازى خولى (71) له‌ ساڵى 1987 له‌ چوارچێوه‌ى هێزه‌ تایبه‌ته‌كان
- له‌ ساڵى 2004 پله‌كه‌ى بۆ عه‌مید و له‌ 2012 بۆ لیوا به‌رزكراوه‌ته‌وه‌
- ساڵى 2018 له‌سه‌ر داواى خۆى خانه‌نشین كراوه‌

پۆسته‌كانى:
- ئامر لیواى پڕۆسه‌ تایبه‌ته‌كان 2003-2004
- فه‌رمانده‌ى فرقه‌ى پڕۆسه‌ تایبه‌ته‌كان 2004-2007
- جێگرى فه‌رمانده‌ى هێزه‌كانى ریشه‌كێشكردنى تیرۆر 2007-2009
- وانه‌بێژ له‌ كۆلێژى به‌رگرى نیشتیمانى 2009-2011
- به‌ڕێوه‌به‌رى سه‌نته‌رى هه‌ماهه‌نگى هاوبه‌شى ناوچه‌ جێناكۆكه‌كان 2011-2012
- ئه‌مین سڕى سه‌ر به‌ وه‌زاره‌تى به‌رگرى

بڕوانامه‌
- به‌كالۆریۆس له‌ زانستى سه‌ربازى عێراقى 1987
- ماجستێر له‌ پلانى ستراتیژى ئاسایشى نیشتیمانى عێراق 2007

ئا: شیروان شه‌ریف



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure