کۆ دۆنگیۆ وەک ئەمیندارى نوێى (فاو) هەڵبژێردرا

هەواڵ / جیهان :: 24/06/2019‌ :: 223‌ جار بینراوە

تاگ :: جیهان

دواڕۆژ

ئەمرۆ (دووشەممە 24ى حوزەیرانى 2019) ئەندامانى رێکخراوى خۆراک و کشتوکاڵ (فاو)ى سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان، کۆ دۆنگیۆ بریکارى وەزیرى کشتوکاڵى چینى وەک ئەمیندارى گشتى ئەو رێکخراوە دیاریكرد.


رێکخراوى خۆراک و کشتوکاڵی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان تایبەتە بە بەرەنگاربوونەوەى برسیەتى لە جیهاندا و بارەگاکەشى لە رۆمای پایتەختى ئیتاڵیایە.

ناوبراو لە خولى یەکەمدا، بە کۆکردنەوەى 108 دەنگ سەرکەوتنى بەدەستهێنا، بەرامبەر کاترین جیسلان لانێڵ کە 71 دەنگى بەدەستهێناوه‌ و داڤێت گیرفاڵیدزەى جۆرجى-یش 12 دەنگى بەدەستهێناوه‌.

بەپێی یاساکانى ئەو هەڵبژاردنەش، پێویستە هەر کاندیدێک 50%ى دەنگەکان بەدەستبهێنێت، واتا لە کۆى 194 دەنگ پێویستە زیاتر لە 98 دەنگ بۆ خۆى مسۆگەر بکات، بەڵام کۆ دۆنگیۆ 108 دەنگى بەدەستهێنا و بوو بە ئەمیندار گشتى ئەو رێکخراوە.

و: ئاکۆ زەنگەنە
پێداچوونه‌وه‌: ئیحسانی مه‌لا فوئاد



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure