ئەنجامی رەسمی هەڵبژاردنەکەی ئیستانبوڵ راگەیاندرا

هەواڵ / جیهان :: 24/06/2019‌ :: 275‌ جار بینراوە

تاگ :: جیهان

دواڕۆژ

بەیانی  (ئەمڕۆ دووشەممە 24ی حوزەیرانی 2019)  دامەزراوەی باڵای هەڵبژاردنەکان ئەنجامی رەسمی هەڵبژاردنی شارەوانی ئیستانبوڵی ئاشکرا کرد.

 

سەعدی گوڤەن، سەرۆکی دامەزراوەی هەڵبژاردنەکانی تورکیا رایگەیاند: لەکۆی (10ملیۆن و 560 هەزار و 963) دەنگدەر (هەشت ملیۆن و 925 هەزار و 63) کەس دەنگیانداوە، واتە رێژەی بەشداریکردن (84,5%) بووە.

 

رونیشیکردۆتەوە: ئەکرەم ئیمام ئۆغلۆ پاڵێوراوی جەهەپە، رێژەی (54,21%) دەنگەکانی بەدەستهێناوە، لەکاتێکدا رکابەرەکەی بینالی یەڵدرم کاندیدی ئاکپارتی (44,99%)ی دەنگەکانی بەدەستهێناوە.

 

جەختی لەوەشکردۆتەوە: لایەنەکان دەتوانن تا سبەی ئێوارە سێشەممە تانە لە ئەنجامی هەڵبژاردنەکان بدەن.

 

دوێنێ یەکشەممە بۆ جاری دووەم هەڵبژاردنی شارەوانی ئیستانبوڵ لەسەر داوای رەجەب تەیب ئەردۆغان دووبارەکرایەوە.

 

ئا:ئەڤین



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

بەپەلە