جیهان بە کورتی: ئەمریکا هۆشداری بە ئێران دەدات

هەواڵ / جیهان :: 24/06/2019‌ :: 8048‌ جار بینراوە

تاگ :: جیهان

دواڕۆژ

 
رایە - سعودیە پیلان بۆ لە سێدارەدانی حەسەن مالکی بیرمەندی چاکسازی دادەنێت
دوێنێ ڕێکخراوی هیومان ڕایتس وۆچ ئاشکرایکرد: داواکاری گشتی سعودیە دەیەوێت بەتۆمەتی نادیار سزای لە سێدارەدان بەسەر بیرمەندی سعودی حەسەن مالکی بسەپێنێت ، ئەمەش لەکاتێکدایە مانگی تشرینی دووەمی ساڵی 2017 دەستگیرکرا و ساڵی 2018 تۆمەتەکانی ئاڕاستەکرا.

 

مەسەلە- دوبارە حوسییەکان هێرش دەکەنە سەر فڕۆکەخانەکانی سعودیە
سعودیە ئاشکرایکرد: کەسێک گیانی لەدەستداوە و حەوت کەس برینداربوون لە هێرشێکدا کە حوسییەکان بە فڕۆکەی بێ فرۆکەوان کردیانە سەر پارکێکی ئۆتۆمبێل لە فڕۆکەخانەی ئەبها.


ئەسرار میدیا - بۆ چارەسەرکردنی کێشەکەی ئێران پۆمپیۆ پەنا بۆ سعودیە و ئیماڕات دەبات
رۆژی یەکشەممە مایک پۆمپیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا ئاشکرایکرد: بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی ئێران پەنا بۆ سعودیە و ئیماڕات دەبات و وتیشی: "پاش سەردانەکەی ڕۆژی سێشەممە بۆ هیندستان سەردانی دوو وڵاتەکە دەکات و پێکەوە گفتوگۆ لەسەر ئەوە دەکەن لەسەر هەمان هێڵ بمێننەوە و هاوپەیمانیەکی جیهانی پێکبهێنن".


گاردیان - ترامپ داوایەکی UN رەتدەکاتەوە کە داوا دەکات ئێف بی ئای بەدواداچوون بۆ کەیسی کوشتنی جەمال خاشقچی بکات
دۆناڵد ترامپ داوایەکی UN رەتدەکاتەوە کە داوا دەکات ئێف بی ئای بەدواداچوون بۆ کەیسی کوشتنی رۆژنامەنووس جەمال خاشقچی بکات، چونکە بۆی هەیە کاربکاتە سەر گرێبەستی فرۆشتنی چەک بە سعودیە.


ئیندپێندەنت - فەڵەستین راستەوخۆ پلانە 50 ملیارییەکەی ترامپ بۆ سەپاندنی ئاشتی ڕەتدەکاتەوە و دەڵێت: "فڵەستین بۆ فرۆشتن نیە"

دۆناڵد ترامپ چاوەڕێبوو پلانی ئاشتییەکەی کێشە درێژخایەنەکەی نێوان فڵەستین و ئیسڕائیل کۆتایی پێ بهێنێت، بەڵام ڕاستەوخۆ لەلایەن سەرکردەکانی فەڵەستین و چەند سەرکردەیەکی عەرەب پلانەکە ڕەتکرایەوە.


ئیندپێندەنت - کاتێک دەربارەی ئێران پرسیاری لێدەکرێت ترامپ دەڵێت: "گرنگی بە ئەوروپییەکان نادەم"

دۆناڵد ترامپ وتی: "کاتێک مامەڵە لەگەڵ کێشەکەی نێوان تاران و واشنتۆن دەکەم گوێ بە ئەوروپییەکان نادەم".


بی بی سی - حیزبەکەی ئەردۆغان دەناڵێنێت پاش ئەوەی لە دووبارەکردنەوەی هەڵبژاردنەکانی ئیستانبوڵ شکستیان هێنا

پارتی داد و گەشەپێدانی تورکیا دەسەڵاتیان بەسەر شاری ئیستانبوڵەوە نەما پاش ئەوەی لە هەڵبژاردنەکانی پارێزگار شکستیان هێنا.


بی بی سی - لە بۆنەیەکی ئاینی لە راجستان خێمەیەک ڕووخا و 14 کەس بەهۆیەوە گیانیان لەدەستدا
بەلایەنی کەمەوە 14 کەس گیانیان لەدەستدا و 50 کەس برینداربوون پاش ئەوەی لە بۆنەیەکی ئاینیدا لە شاری ڕاجستان ڕەشەبا و باران خیمەیەکی ڕووخاند.


واشنتۆن تایمز - ئەمریکا هۆشداری بە ئێران دەدات و دەڵێت: "خۆ ڕاگرتنەکەمان بە لاوازی لێکمەدەنەوە ئێستاش هێرشی سەربازی بژاردەیەکی کراوەیە"

ڕۆژی یەکشەممە کۆشکی سپی هۆشداریدایە ئێران بەوەی خۆڕاگرتنەکەی ئەمریکا بە لاوازی دانەنێن ئەمەش پاش ئەوەی هەفتەی پێشوو ئیران فڕۆکەیەکی بێ فڕۆکەوانی ئەمریکی خستە خوارەوە، بەڵام ئەمریکا کاردانەوەی توندی نەبوو.


میدڵ ئیست مۆنیتۆر- تورکیا: هەفتەی پێشوو 3771 پەنابەری نایاسایی دەستگیرکران

بەپێی ئاژانسی ئەنادۆڵ تەنیا هەفتەی پێشوو تورکیا 3771 پەنابەری نایاسایی سوری و عێراقی و ئەفغانی و میسڕی و بەنگلادیشی دەستگیرکرد.


رەئی ئەلیەوم - دۆناڵد ترامپ شکستی هێنا لە قایلکردنی فڕەنسا و ئەڵمانیا و ئیتاڵیا کە ناڕەزای بن دژی تورکیا بۆ ئەوەی موشەکی جۆری ئیس 400ی لە روسیا کڕی

نەتەوە یەکگرتووەکان کێشەی هەیە لە گفتوگۆکردن لەگەڵ هاوپەیمانەکانی ڕۆژئاوا و نەیتوانی بەوە قایلیان بکات ڕەخنە لە تورکیا بگرن، لەبەرامبەردا فڕەنسا وتی بڕیاری کڕینی موشەکی ئێس 400 لەلایەن تورکیاوە تایبەتە بەخۆی، ئەمەش ئەگەری سەپاندنی سزا بەسەر تورکیا ناهێڵێت.




كوڕەكەی موحەمەد مورسی سوپاسی ئەردۆغان دەكات بۆ هاوكارییەكەی

میدڵ ئیست مۆنیتەر - عەبدوڵا مورسی كوڕی موحەمەد مورسی سەرۆكی پێشووی میسر سوپاسی ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆكی ئێران دەكات بۆ هاوكارییەكەی لە پاش مردنی باوكی لە هەفتەی ڕابردوودا.

ئیمارات داوای گفتوگۆكردن و كۆتایی هێنان گرژییەكان دەكات لەگەڵ ئێراندا
میدڵ ئیست مۆنیتەر – ئەنوەر قرقاش وەزیری دەرەوەی ئیمارات ئەو گرژییانەی خستەڕوو كە لە ئێستادا لە ناوچەی كەنداوی عەرەبیدا هەن و وتیشی :" ئەو گرژییانە تەنها بە چارەسەرێكی سیاسی دادەمركێنەوە، دەبێت ئەولەویەت بدرێت بە گفتوگۆكردن لە بارەی چارەسەركردنی و كپكردنی ئەو ناكۆكییانەی كە خەریكە چڕتر دەبنەوە".


جێریمی هەنت: بریتانیا بەشدار دەبێت لە كارە سەربازییەكانی ئەمریكا دژ بە ئێران

میدڵ ئیست مۆنیتەر –  جێریمی هەنت وەزیری كاروباری دەرەوەی بریتانیا ڕایگەیاند، بریتانیا هاوكاری ئەمریكا دەكات لە هەر كارێكی سەربازی دژ بە ئێران.  

وەرگێڕان:هیڤی فەرهاد

 



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure