رووناكییەكی سەیر لە ئاسمانی شارێكی كوردستان دەبینرێت

هەواڵ / زانست :: پێش 3 هەفتە ‌ :: 1694‌ جار بینراوە

تاگ :: كوردستانى

دواڕۆژ، ئازوو محەمەد


جێگری سیاسی، ئەمنی و كۆمەڵایەتی پارێزگاری سنە لە رۆژهەڵاتی كوردستان، دەڵێت: "شەوی رابوردوو رووناكییەكە لە ئاسمانی سنەدا بینراوە كە جێی ترس و نیگەرانی نییە".

حسێن خۆش ئیقبال لە لێدوانێكدا بۆ نووسینگەی بەشی كوردستانی ئاژانسی تەسنیم وتی: "شەوی رابوردوو رووناكییەك لە ئاسمانی شاری سنە و چەند شارێكی دیكەی پارێزگای سنە بینراوە، كە بۆته جێی ترس و نیگەرانی هاووڵاتیانی پارێزگاكە".

خۆش ئیقبال دەشڵێت: "ئەو رووناكییە تەنە ئاسمانییەكان بووە تەنها و هیچ شتێكی دیكە نەبووە و داوا لە دانیشتووانی شاری سنە و ئەو چەند شارەی دیكە دەكات گوێ بە پڕوپاگەندەكان نەدەن و نەترسن".


پێداچوونەوە: ئارام غەفور 



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

بەپەلە