ئێران و عێراق لەسەر ونبووانی شەڕی 8 ساڵەیان لەگەڵ بەرپرسانی هەرێم کۆبوونەوە

هەواڵ / کوردستان :: 24/06/2019‌ :: 313‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، ئاراس عەزیز


بەمەبەستی دۆزینەوەی ڕووفاتی ئەو سەربازانەی لەماوەی شەڕی هەشت ساڵەی نێوان ئیران و عێراق-دا بێسەر و شوێن بوون، شاندێکی حکومەتەکانى تاران و بەغدا لە کوردستانن.


شاندەکەى ئێران و عێراق لەگەڵ بەرپرسانی وەزارەتی شەهیدان و ئەنفالکراوانی هەرێمی کوردستان کۆبوونەتەوە.

 

لەکۆبوونەوەکەدا چەند تەوەرێک باسکراون لەوانە، گفتوگۆ لەبارەی میکانیزمی هێنانی ئامێر و کەرەستەی کاری تیمی تایبەتی کۆماری ئیسلامی ئیران بۆ ناو خاکی هەرێمی کوردستان لەڕێگەی دەروازەکان و دیاریکردنی جۆر و ژمارە و شوێنی هاتنە ناوەوەیان.

 

لەبەشێکی دیکەی دیدارەکەدا باس لە هەڵدانەوەی گۆڕی سەربازە ونبووەکانی شەڕی کەنداوی یەکەم (عێراق و ئێران)یش کراوە.

 

هەر لەو کۆبوونەوەیەی نێوانیان هەر سێ لایەن رێککەوتن لەسەر ئاڵوگۆڕکردنی ئەو ڕوفاتانەی دەدۆزرێنەوە لەنێوان عێڕاق و ئێراندا.

پێداچوونەوە: ئارام غەفور 

بڵاوکردنەوە: چ.ع



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure