مانگى داهاتوو گۆڕانكارى له‌دابه‌شكردنى مووچه‌دا رووده‌دات

هەواڵ / کوردستان :: پێش 4 هەفتە ‌ :: 37302‌ جار بینراوە

تاگ :: موچە

دواڕۆژ، ئاریان عەلی 


(ئەمڕۆ 23ی حوزەیرانی 2019) دابەشكردنی مووچەی مانگى ئازار كۆتاییهات، گۆڕانكاری لە دابەشكردنی مووچەی مانگی داهاتووشدا روودەدا.


ئەمڕۆ مووچەی خانەنشینی شارستانی دابەشكرا و بەمەش كۆتایی بە دابەشكردنی مووچەی مانگى ئازار هات.

سەرچاوەیەكی بەرپرس لە وەزارەتی دارایی و ئابووری بۆ دواڕۆژ ئاشكرای كرد: "دابەشكردنی مووچەی مانگی داهاتووش وەك 10 مانگی رابوردوو دەبێت كە لە 5ی هەموو مانگێك دەستپێدەكات و 23ی مانگ كۆتایی دێت".

سەبارەت بەوەی 5ی مانگی داهاتوو دەكەوێتە رۆژی هەینی، ئاماژەی بەوەكرد: "بەهۆی ئەوەی پێنجی مانگی داهاتوو دەكەوێتە هەینی، بۆیە ئەگەر وەزارەتەكان لیستەكانیان زووتر بنێرن لەگەڵ ئەو بڕە پارەیەی سامانە سروشتییەكان (378 ملیار دینار)ەکە ئەوا دابەشكردنی مووچە رۆژێك پێشدەخرێت بە پێچەوانەوە دوو رۆژ دوادەخرێت، بەڵام لە كۆتاییدا تاوەكو 23ی مانگ مووچەی هەموو شوێنەكان دابەشدەكرێت".

پ: ئا.ح

بڵاوکردنەوە: چ.ع



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure