ژن و مێردێك له‌ رووداوێكدا پێكه‌وه‌ گیانیان له‌ده‌ستدا

هەواڵ / کوردستان :: 23/06/2019‌ :: 2108‌ جار بینراوە
دیمه‌نێك له‌ رووداوه‌كه‌ فۆتۆ: هاتوچۆى گه‌رمیان

دواڕۆژ

له‌ ئاكامى رووداوێكى هاتووچۆ له‌ گه‌رمیان دوو كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا كه‌ هاوسه‌رى یه‌كترن و پێنج كه‌سى تریش برینداربوون.


به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى هاتوچۆى گه‌رمیان (ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 23ى حوزه‌یرانى 2019) رایگه‌یاند: ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ رووداوێكى پێكدادان لە نێوان دوو ئۆتۆمبێل لە جۆرەکانی (نیسان پیکاب و نیسان پاتڕۆڵ) له‌نزیك ناحیه‌ى سه‌رقه‌ڵا روویدا و به‌هۆیه‌وه‌ دوو كه‌س کە شۆفێر و سەرنشینی نیسان پیکابەکە و هاوسەری یەکتربوون گیانیان لەدەستدا و كه‌سێكى تریش له‌ هه‌مان ئۆتۆمبێلدا برینداربوو.

رونیشیكرده‌وه‌: شۆفێر و سێ سەرنشینی تریش کە لەیەک خێزان بوون لە نیسان په‌تڕۆڵەکەدا بەسەختی برینداربوون.

هاتوچۆى گه‌رمیان بڵاویشیكرده‌وه‌: بریندارەکان رەوانەی نەخۆشخانەی فریاکەوتنی شەهید هەژار کراون بەمەبەستی وەرگرتنی چارەسەر.

داڕشتنه‌وه‌: شیروان شه‌ریف



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure