ئاستى به‌رهه‌مهێنانى نه‌وتى كوردستان به‌رزده‌كرێته‌وه‌

هەواڵ / کوردستان :: 23/06/2019‌ :: 209‌ جار بینراوە

تاگ :: میدیا

دواڕۆژ

دیارترین مانشێتى ژماره‌ى (ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 23ى حوزه‌یرانى 2019)ى به‌شێك له‌ رۆژنامه‌كان:

كوردستانى نوێ: 

- كۆبوونه‌وه‌كان بۆ پێكهێنانى حكومه‌تى نوێى هه‌رێم به‌رده‌وامن
- ململانێكانى ئه‌مریكا و ئێران روو له‌ په‌ره‌سه‌ندنى زیاتره‌
- دووباره‌كردنه‌وه‌ى هه‌ڵبژاردنه‌كانى ئیسته‌نبوڵ بۆ ئاینده‌ى توركیا گرنگه‌
- یه‌كێتیى ئه‌وروپا سزاى پۆڵه‌ندا ده‌دات
- چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان به‌پێى ده‌ستوور و به‌رژه‌وه‌ندیی نیشتمانى
- كوردستان هه‌میشه‌ شوێنێكى ئارامه‌ بۆ مه‌سیحى و ته‌واوى پێكهاته‌كان
- چله‌ى ماته‌مینى هونه‌رمه‌ند عه‌لى توانا به‌ڕێوه‌ده‌چێت

خه‌بات:
- نێچیرڤان بارزانى و عادل عه‌بدولمه‌هدى جه‌خت له‌ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان ده‌كه‌نه‌وه‌
- 12 هه‌زار خێزانى عه‌ره‌ب كه‌ قه‌ره‌بوویان وه‌رگرتبوو، گه‌ڕاونه‌ته‌وه‌ كه‌ركوك
- په‌رله‌مانتارێك: به‌هۆى رێكنه‌كه‌وتنى لایه‌نه‌كان ده‌نگ له‌سه‌ر ته‌واوكردنى كابینه‌كه‌ى عادل عه‌بدولمه‌هدى نه‌درا
- كۆمپانیاى گه‌لف كیستۆن: ئاستى به‌رهه‌مهێنانى نه‌وتى كوردستان به‌رز ده‌كه‌ینه‌وه‌
- تره‌مپ: سوپاى ئه‌مریكا هه‌ر كات و ساتێك ئاماده‌ى هێرشكردنه‌ بۆسه‌ر ئێران
- كۆمپانیاكانى هێڵى ئاسمانیى جیهانى به‌سه‌ر گه‌رووى هورمزدا گه‌شت ناكه‌ن
- به‌ تێچووى زیاتر له‌ چوار ملیار دینار رێگه‌ى كۆیه‌ نۆژه‌نده‌كرێته‌وه‌ .. رێگاكه‌ بۆ ماوه‌ى 50 رۆژ داده‌خرێت
- به‌هۆى شه‌ڕى په‌كه‌كه‌ و توركیا له‌ ده‌ڤه‌رى برادۆست 115 گوند چۆڵكراون
- وه‌زاره‌تى ناوخۆ: پاڵاوگه‌ نایاساییه‌كان هه‌ڵده‌گرین

ژیان: 
- جوتیارانى هه‌رێم له‌ بڕیاره‌كانى وه‌زاره‌تى بازرگانى عێراق نیگه‌رانن
- منداڵانى داعش چاره‌نووسیان نادیاره‌
- چه‌ند سه‌رنجێك له‌باره‌ى پێگه‌ و رۆڵى حوسییه‌كان له‌ یه‌مه‌ن

هه‌ولێر:
- بۆ تاوتوێى به‌شدارییان له‌ حكومه‌ت سه‌رۆك وه‌زیرانى راسپێردراو له‌گه‌ڵ نوێنه‌رانى توركمان و كریستییان كۆبووه‌وه‌
- هه‌رێم ئاماده‌یه‌ سه‌رجه‌م كێشه‌ هه‌ڵپه‌سێردراوه‌كان له‌گه‌ڵ عێراق به‌پێى ده‌ستوور چاره‌ بكات
- كۆبوونه‌وه‌ى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان و سه‌رۆك كۆمارى توركیا
- له‌باره‌ى جه‌نگى دژ به‌ ئێران، روسیا هۆشدارى ده‌داته‌ ئه‌مریكا
- ژاپۆن راهێنانى به‌ هه‌زار و 200 فه‌رمانبه‌رى هه‌رێمى كوردستان كردووه‌
- له‌ سه‌رانسه‌رى جیهاندا 70 ملیۆن كه‌س ئاواره‌ن
- گه‌رووى هورمز گرنگترین شاڕێى نه‌وتى جیهانه‌
- ئه‌مڕۆ ئیسته‌نبوڵ بڕیارى ده‌دات .. ئیسته‌نبوڵییه‌كان بیناڵى یلدرم یان ئه‌كره‌م ئیمامئۆغلو هه‌ڵده‌بژێرن؟

ئه‌لجه‌زیره‌:
- له‌ هه‌وڵى كوده‌تایه‌كى سه‌ربازیدا سه‌رۆك ئه‌ركانى سوپاى ئه‌سیوبیا كوژرا

نیویۆرك تایمز:
- واشینتۆن له‌ ئه‌مریكاى باشوور خۆى ئاماده‌ ده‌كات بۆ لێدانى روسیا

ئار بى كا:
- بۆچى ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مریكا خۆى له‌ جه‌نگى دژ به‌ ئێران ئه‌پارێزێت؟



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

بەپەلە