له‌ روداوێكى هاتوچۆدا گه‌نجێك گیانى له‌ده‌ستدا

هەواڵ / کوردستان :: 23/06/2019‌ :: 307‌ جار بینراوە
دیمه‌نێك له‌ روداوه‌كه‌

دواڕۆژ، عه‌لی حه‌مه‌سه‌عید

له‌ روداوێكی هاتوچۆدا له‌نێوان ئۆتۆمبێل و ماتۆڕسكیلێك شۆفێری ماتۆڕسكیله‌كه‌ گیانى له‌ده‌ستدا.


رووداوه‌كه‌ پاش نیوه‌ڕۆى (ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 23ى حوزه‌یرانى 2019) له‌ نێوان ماتۆڕسكیلێك و ئۆتۆمبێلێكى جۆرى (تۆیۆتا/ تاكسى) له‌سه‌ر رێگاى سه‌ره‌كى هه‌ڵه‌بجه‌-سه‌یدسادق له‌ نزیك گوندى ( قه‌ده‌فه‌رى) رویداوه‌ و له‌ ئه‌نجامدا شۆفێرى ماتۆڕسكیله‌كه‌ كه‌ گه‌نجێكى ته‌مه‌ن 19 ساڵه‌ گیانى له‌ده‌ستداوه‌.

ئاراس محه‌مه‌د، ئێشكگری ئیداری له‌ نه‌خۆشخانه‌ی گشتی شه‌هید شه‌وكه‌تی حاجی موشیر له‌ قه‌زای سه‌یدسادق به‌ دواڕۆژی وت: ته‌رمى گه‌نجه‌كه‌ گه‌یه‌ندرایه‌ به‌شى فریاكه‌وتنى نه‌خۆشخانه‌كه‌مان.

ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو: به‌ مه‌به‌ستى توێكارى زیاتر ته‌رمه‌كه‌ ره‌وانه‌ى پزیشكى دادى سلێمانى كرا و هاوكات شۆفێرى ئۆتۆمبێله‌كه‌ش له‌لایه‌ن پۆلیسه‌وه‌ به‌ندكراوه‌.

پێداچونه‌وه‌: شیروان شه‌ریف



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure