جیهان بەکورتی: ترامپ:یاریده‌ده‌ره‌كانم پاڵنه‌رن بۆئه‌وه‌ى جه‌نگ له‌گه‌ڵ ئێران به‌رپا بكه‌م

هەواڵ / جیهان :: 23/06/2019‌ :: 3280‌ جار بینراوە

تاگ :: جیهان

دواڕۆژ

ئیندیپێنده‌نت – ترامپ: یاریده‌ده‌ره‌كانم پاڵنه‌رن بۆئه‌وه‌ى جه‌نگ له‌گه‌ڵ ئێران به‌رپا بكه‌م 
له‌ سایتى ئیندیپێنده‌نتى بریتانیدا هاتووه‌، دۆناڵد ترامپ سه‌رۆكى ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مریكا گله‌یى ئه‌وه‌ ده‌كات كه‌ نزیكترین راوێژكاره‌كانى ده‌یانه‌وێت ئه‌مریكا به‌ره‌و جه‌نگ له‌گه‌ڵ ئێران ببه‌ن، ئه‌مه‌ش دواى بڕیارى هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى هێرشه‌ ئاسمانییه‌كه‌ى ئه‌مریكا دێت بۆسه‌ر ئێران.

ئاژانسی عەهد نیوز- کیم نامەیەکی "ناوەڕۆک باش"ی لە ترامپەوە بۆ هات
ئاژانسی هەواڵی ناوەندی کۆریای باکور ئاشکرایکرد کیم جۆن ئون نامەیەکی تایبەتی لە دۆناڵد ترامپ-ی سەرۆکی ئەمریکاوە بۆ هاتووە و لێکۆڵینەوە لە ناوەرۆکەکەی دەکات، هەرچەندە وردەکاری زیاتر لەسەر نامەکە نییە، بەڵام دەوترێت کیم بە "نامەیەکی ناوەرۆک باش" ناوی بردووە.
 
ئاژانسی عەهد نیوز- هێڵی ئاسمانی سعودیە ئاراستەی گەشتەکانی لە ئێران دووردەخاتەوە
ئێوارەی رۆژی شەممە هێڵی ئاسمانی سعودیە ئاشکرایکرد کە ئاراستەی گەشتە ئاسیاوییەکانی لە ئاسمانی ئێران دووردەخاتەوە.
 
ئاژانی عەهد نیوز-دیبلوماتکارێکی سعودی: پێکهێنانی پەیوەندیەکی ئاشکرا لەگەڵ تەلئەبیب تەنیا مەسەلەی کاتە
دیبلۆماتکارێکی سعودی بە ماڵپەڕی (گڵۆبس)ی ڕاگەیاند ئاشکراکردنی پەیوەندی نێوان سعودیە و ئیسڕائیل تەنیا مەسەلەی کاتە و دانی بەوەدا نا کە وڵاتەکەی پەیوەندی نهێنی لەگەڵ ئیسڕائیل هەیە.
 
ئاژانسی عەهد نیوز- ترامپ ستایشی "دانایی ئێران" دەکات و پاش ئەوە بە دوو کاتژمێر سزای بەسەردا دەسەپێنێت
رۆژی شەممە دۆناڵد ترامپ-ی سەرۆکی ئەمریکا لە ڕێگەی تویتەرەوە ئاشکرایکرد لە ڕۆژی دووشەمەی داهاتووەوە سزای نوێ بەسەر ئێران دەسەپێنێت، ئەمەش تەنیا پاش تێپەربوونی دوو کاتژمێر بەسەر ستایشکردنی بڕیارەکەی ئێران بە هێرشنەکردنە سەر فڕۆکەیەکی سەربازی ئەمریکی کە 38 کەسی هەڵگرتبوو.
 
رەئی ئەلیەوم-کۆشکی سپی وردەکاری "گریبەستی سەدە" بڵاودەکاتەوە کە لە 40 لاپەرە پێکهاتووەو بە بڕی 50 ملیار دۆلار پرۆژەی تێددایە
رۆژی شەممە کۆشکی سپی وردەکاری پیلانی ئاشتی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست ئاشکرا دەکات کە لە ڕاگەیاندندا بە "گرێبەستی سەدە" ناسراوە و لە بڵاوکراوەکەی کۆشکی سپیدا هاتووە پیلانە پێشنیازکراوەکە لە 40 لاپەرە پێکهاتووە و دەیانەوێت سندوقێک بۆ وەبەرهێنانی جیهانی بنیادبنێن تاوەکو ئاستی ئابووری فەڵەستین و دەوڵەتە عەرەبیەکانی دیکە باشتر بکەن.
 
عەرەبی ئەلجەدید-لە ئەسیوبیا هەوڵێکی کودەتا شکست دەهێنێت
رۆژی یەکشەممە ئابی محەمەد سەرۆک وەزیرانی ئەسیوبیا ئاشکرایکرد دوو جەنڕاڵ بە فیشەک برینداربوون، ئەمەش پاش ئەوەی هەوڵی کودەتا بەسەر سەرۆکی ویلایەتی ئەمهەرە درا، بەڵام سەرکەوتوو نەبووە.
 
ئەلبەیان-لە ئیتاڵیا لە وەزی هاویندا تەرزە دەبارێت
لە ناوچەکانی باکوری ئیتاڵیا بەتایبەتی تۆرینۆ و بۆلۆنیا تەرزەیەکی قەبارە گەورە باری و بەهۆیەوە 15 کەس برینداربوون.
 
دەیلی نیوز-گۆڕانی کەش و هەوا دەبێتە هۆی داخورانی زنجیرە شاخەکانی هیمالایا
 زنجیرە شاخەکانی هیمالایا زیاتر لە 600 میار تەن سەهۆڵی هەڵگرتووە و بە توێژینەوە دەرکەتووە لە ئێستادا ئاستی توانەوەوەی شاخە سەهۆڵیەکان دوو هێندەی سەدەی بیستەمە.
 
ئورشەلیم پۆست-دەسەڵاتدارانی سعودیە دەڵێن گریبەستی سەدە ڕێخۆشکەرە بۆ بەدەوڵەتبوونی فەڵەستین
رۆژی هەینی دیبلۆماتکارێکی سعودی لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ سایتی ئۆرشەلیم پۆست ئاشکرایکرد زۆربەی وڵاتە عەرەبیەکانی وەک میسر و ئوردن و بۆیان دەرکەوتووە کە سەردەمی شەڕکردن لەگەڵ ئیسڕائیل کۆتایی هاتووە، هەروەها ڕەخنەی لە فەڵەستین گرت لەبەر ئەوەی گرێبەستی سەدە لەبەرچاو ناگرن لەکاتێکدا 50 بلیۆن دۆلار بۆ خەڵکەکەی دەگەڕێنێتەوە.
 
زە جۆڕناڵ-پسپۆرانی بواری کەشناسی پێشبینی ئەوە دەکەن بەهۆی شەپۆلێکی گەرماوە پلەکانی گەرمی بۆ 40 پلە بەرزبکاتەوە
پسپۆران دەڵێن شەپۆلێکی گەرما لە باکوری ئەفریقا و ئیسپانیا بەرەو ئەوروپا دێت، بەهۆیەوە پلەکانی گەرمی بەرزدەبێتەوە و لە ناوەڕاستی هەفتەدا دەگاتە بەرزترین ئاستی.
 
حورە-پۆمپیۆ: ئێران جیهان بەهەڵەدا دەبات
مایک پۆمپیۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریکا دڵنیایکردەوە دۆناڵد ترامپ هیچ نامەیەکی بە عوماندا تێنەپەراندووە بۆ داواکردنی ئەنجامدانی گفتوگۆ لەگەڵ ئێراندا، وتیشی: "فشارە ئابوری و دابڕانە سیاسییەکەی ئێران بەردەوامە".

ئەی بی سی- بەهۆی هەڵەیەکی دیزاینی تازەترین فرۆکەی جۆری ماکس 737 زیاتر لە 400 فرۆکەوان سکاڵا دژی کۆمپانیای بۆوین تۆماردەکەن.
زیاتر لە 400 فڕۆکەوان هەڵوێستێکیان دژی کۆمپانیای بۆینی ئەمریکی بۆ بەرهەمهێنانی فرۆکە ڕاگەیاند، بەهۆی هەڵەیەکی دیزاینی نوێترین فرۆکەیان بەناوی ماکس 737.
 
نیویۆرک تایمز-گەڕۆکەکەی ناسا لەسەر مەریخ جۆرە گازێک دەستنیشان دەکات ئەگەری بوونی ژیان دەهێنێتە ئاراوە
ڕۆژی چوارشەمە ئامێرە گەڕۆکەکەی ناسا گازی میسانی لەسەر رووی هەسارەی مەریخ دۆزیەوە کە لەسەر زەوی بوونەوەرە زیندووەکان دەری دەدەن، داتاکان رۆژی پێنجشەممە گەیشتە سەر زەوی و ڕۆژی هەینی زاناکان هەواڵەکەیان بڵاوکردەوە.


ئه‌فكارنیوز-ترامپ: وازم له‌ هێرشكردنه‌ سه‌ر ئێران نه‌هێناوه‌
 ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 23ی حوزه‌یران سه‌رۆكی ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا له‌ هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ردا بڵاویكرده‌وه‌: من وازم له‌ هێرشكردنه‌ سه‌ر ئێران نه‌هێناوه‌ ته‌نیا له‌ ئێستادا و بۆ ماوه‌یه‌كی كاتی وه‌ستاندوومه‌.


ئاژانسی بۆرنا- ئه‌وروپا په‌یامێك ئاراسته‌ی ئێران ده‌كات
بۆرنا نیوزی ئێرانی بڵاویده‌كاته‌وه‌: هه‌رچه‌ند سێ وڵاتی فرانسا، ئەڵمانیا و بریتانیا له‌ په‌یامێكدا ئه‌و ماوه‌ و مۆڵه‌تەی ئێران بۆجێبه‌جێكردنی به‌ڵینه‌كانیان بۆ پاراستنی رێككه‌وتنی ئه‌تۆمی وئێران پێیدابوون، ره‌تده‌كه‌نه‌وه‌، به‌ڵام سه‌ره‌ڕای ئه‌و په‌یامه‌ش ئێران له‌ كه‌مكردنه‌وه‌ی به‌رپرسیاریه‌تییه‌كانی به‌رامبه‌ر به‌ رێككه‌وتنی ئه‌تۆمی، پاشگه‌ز نابێته‌وه‌.



وەرگیڕان:هێڤی فەرهاد

بڵاوكردنه‌وه‌: ئیحسانی مه‌لا فوئاد



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure