ترامپ سزایەکی قورسی به‌سه‌ر ئێراندا راگەیاند

هەواڵ / جیهان :: 22/06/2019‌ :: 6245‌ جار بینراوە

دواڕۆژ


ئەمشەو شەممە سه‌رۆكى ئه‌مریكا رایگه‌یاند: به‌وپه‌ڕى په‌رۆشییه‌وه‌ چاوه‌ڕێى هاتنى ڕۆژى دووشه‌ممه‌ ده‌كه‌م، بۆ ئه‌وه‌ى سزاى نوێی قورس به‌سه‌ر ئێراندا بسه‌پێنين.


ئه‌مشه‌و شه‌ممه‌ 22ى حوزه‌یران، دۆناڵد ترامپ، سه‌رۆكى ئه‌مریكا له‌ هه‌ژمارى تایبه‌تى خۆى له‌ تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تى تویته‌ر بڵاویكرده‌وه‌ "ئێران ناتوانێت چه‌كى ئه‌تۆمى هه‌بێت له‌ژێر چه‌ترى پلانه‌ خراپه‌كه‌ى ئۆبامادا، له‌به‌ر ئه‌وه‌ رۆژى دووشه‌ممه‌ سزاى زیاتری قورس ده‌سه‌پێننین به‌سه‌ر ئێراندا، به‌وپه‌ڕى په‌رۆشییه‌وه‌ چاوه‌ڕێى ئه‌و ڕۆژه‌ ده‌كه‌م".

سه‌رۆكى ئه‌مریكا له‌ تویتێكى تردا كه‌ هه‌ر له‌باره‌ى ئێرانه‌وه‌ كردویه‌تى نوسیوویه‌تى "ئه‌گه‌ر سزاكانى سه‌ر ئێران نه‌مێنن، ئه‌وه‌ ده‌بێته‌ وڵاتێكى به‌رهه‌مهێنه‌ر و گه‌شه‌سه‌ندوو".

ئا: ئا. ح

بڵاوکردنەوە: ئیحسانی مەلا فوئاد



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure