نرخی هێلكه‌ 100% بەرزدەبێتەوە

هەواڵ / ئابوری :: پێش 3 هەفتە ‌ :: 5562‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، پشتیوان جەمال

بەهۆی بڕیارێكی حكومەتی عێراقییەوە هاوردەی هێلكە قەدەغەكراوەو بەوهۆیەوە نرخەکەی 100% بەرزبووەتەوە، بەڕێوەبەری چاودێری بازرگانی سلێمانی رایدەگەیەنێت: پێشبینی دەكەن بەمنزیكانە قەیرانەكە كۆتایی بێت.


سۆران عەبدولغەفور، بەڕێوەبەری چاودێری بازرگانی سلێمانی بەدواڕۆژی راگەیاند: نزیكەی دوو هەفتەیە بەهۆی بڕیاری حكومەتی عێراقەوە هێلكە هاوردەی عێراق نەكراوە، ئەوەش لەبەر بەرهەمی ناوخۆیی كە ئەو بڕیارەش باشە، بەڵام ئەمڕۆ هێلكەی خۆماڵی هاتۆتە نێو بازاڕەكانەوە، پێشبینی دەكەن لەم رۆژانەدا قەیرانەكە كۆتایی بێت".

بەپێی ئاماری بەڕێوەبەرایەتی چاودێری بازرگانی سلێمانیش كە بەدواڕۆژ دراوە، مانگانە هەر حەوت پڕۆژەكەی هەرێمی كوردستان 180 ملیۆن هێلكە بەرهەم دێنن، پارێزگای سلێمانیش مانگانە پێویستی بە 20 ملیۆن هێلكەیە.

بەهۆی نەمانی هێلكە لەبازاڕەكانی كوردستاندا، حاڵەتی جۆراوجۆر بەسەردا خەڵكدا هێناوە، ئەحمەد فوئاد، فەرمانبەرێكی شاری سلێمانییە بەدواڕۆژی راگەیاند: سەردانی ماركێتێكی نزیك ماڵی خۆیانی كردووەو خاوەنەكەشی تەبەقە هێلكەكانی لەبەشی پشتەوەی ماركێتەكە داناوەو پێیوتووە ئەگەر مشته‌ری خۆمان نه‌بوویتایه‌ هێلكەم پێنه‌ده‌فرۆشتی، سەرەڕای ئەوەش هەر تەبەقێكی بە شەش هەزار دینار پێفرۆشتووە، لەكاتێكدا بەشێوەی ئاسایی و پێشوو تەبەقی هێلكە بە سێ هەزار دینارە.

پێداچوونه‌وه‌و بڵاوكردنه‌وه‌: ئیحسانی مه‌لا فوئاد



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure