سه‌ربازێكى ئێران بەم هۆکارە لەسێدارەدرا

هەواڵ / جیهان :: 22/06/2019‌ :: 290‌ جار بینراوە
ئاڵاى وڵاتى ئێران

تاگ :: جیهان

دواڕۆژ


دادگاى سه‌ربازى ئێران كه‌ سه‌ر به‌ وەزارەتی بەرگری ئەو وڵاتەیە ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 22ى حوزه‌یران، ئاشکرایکرد: جەلال حاجى زواڕ، سه‌ربازى سوپاكه‌یان به‌ تاوانى سیخوڕیکردن بۆ هەواڵگرى ئەمریکا لە سێدارەدراوە.

ده‌سته‌ى دادوه‌رى دادگاى سه‌ربازى ئێران له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا ورده‌كارى بابه‌ته‌كه‌ى بڵاوكردووه‌ته‌وه‌ كه‌ تێیدا هاتووه‌ "جەلال حاجى زواڕ کارمەندێک بووە لە هێزە ئاسمانییەکانى سەر بە وەزارەتى بەرگرى ئێران و دواى دەستگیرکردنى لە ساڵى 2010 دانى بە تاوانەکەیدا ناوە کە سیخوڕى بۆ هەواڵگرى ئەمریکا کردووە".

ئه‌وه‌شى خستووه‌ته‌ڕوو "دواى پشکنینى ماڵەکەى چەند بەڵگەیەکى نهێنى حاشاهەڵنەگر دۆزرانەوە کە دەیسەلمێنێت ناوبراو ئەو سیخوڕییەى کردووە. لەهەمانکاتدا ژنەکەشى بەتۆمەتى هاوکاریکردنى 15 ساڵ زیندانى بەسەردا سەپێندرا".

دواى دوو رۆژ لە رووداوى خستنەخوارەوەى فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکەى ئەمریکا، بڕیارى جێبەجێکردنى سزاى لە سێدارەدان لە بەندینخانەى (رەجائى شەهر) به‌سه‌ر  زواڕ-دا جێبه‌جێكرا.

و: ئاکۆ زەنگەنە
دا: ئا.ح

بڵاوكردنه‌وه‌: ئیحسانی مه‌لا فوئاد



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure