واشنتۆن سزای دیكەی دارایی ئێران دەدات

هەواڵ / ئابوری :: 22/06/2019‌ :: 300‌ جار بینراوە

دواڕۆژ


بەرپرسێكی باڵای ئیدارەی ترامپ رایگەیاند "گروپی كاری دارایی نێودەوڵەتی كە ئەمریكا سەرۆكایەتی دەكات، داوا لەئێران دەكات رێ لەسپیكردنەوەی پارە بگرێت، گەر سەرپێچیشكرد، سزای دارایی بدرێت".

لەیەكێك لە تویتەكانیدا لەسەر دۆخی نێوان ئێران و ئەمریكا دۆناڵد ترامپ سەرۆكی ئەمریكا نووسیوێتی "سزاكان زۆر قورس دەبن و هی دیكەش بەڕێوەیە".

ستیڤن منوچن وەزیری خەزێنەی ئەمریكا ئاماژەی بە جەختكردنەوە لە توندكردنی سزا داراییەكان كرد لەسەر ئێران لەلایەن گروپی دارایی نێودەوڵەتییەوە.

لای خۆشیەوە گروپە داراییەكە ئەوەی ئاشكرا كردووە، كە هەر پێشێلكردنێك لەلایەن تارانەوە دەبێتەهۆی توندتركردنی سزا داراییەكان لەسەر ئێران گەر واز لەسپیكردنەوەی پارە و خەرجكردنی پارە نەهێنێت لە پرسی تیرۆردا.

ئا: ئارام غەفور

 بڵاوكردنه‌وه‌:هـ.ق



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure