چۆنێتی پێدانی ئۆتۆمبێل به‌ مامۆستایان راگه‌یاندرا

هەواڵ / کوردستان :: 22/06/2019‌ :: 38834‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، كۆچه‌ر عه‌لی 
یه‌كێتی مامۆستایانى كوردستان گرێبه‌ستێكی بۆ پێدانی ئۆتۆمبێل به‌ قیست له‌گه‌ڵ كۆمپانیایه‌ك واژوو كردووه‌و به‌رپرسێكی ئه‌و یه‌كێتیه‌ش ناوه‌ڕۆكی گرێبه‌سته‌كه‌ و چۆنێتى پێدانى ئه‌و ئۆتۆمبێلانه‌ ئاشكرا ده‌كات.


ئه‌حمه‌د كه‌ركوكی، به‌رپرسی راگه‌یاندنی یه‌كێتی مامۆستایانی كوردستان به‌ دواڕۆژی راگه‌یاند: به‌م زووانه‌ گرێبه‌ستی پێدانی ئۆتۆمبێل له‌ جۆری تۆیۆتا له‌گه‌ڵ كۆمپانیای جیهان ده‌چێته‌ بواری جێبه‌جێكردنه‌وه‌.

وتیشی:"ئه‌و ئۆتۆمبێلانه‌ی كه‌ له‌ گرێبه‌سته‌كه‌ ده‌ستنیشان كراون ده‌درێته‌ مامۆستایان  پێنج جۆرن و به‌ قیستی (36)مانگ و به‌بێ پێشه‌كی ده‌درێته‌ مامۆستایان،به‌ڵام داوامان كردووه‌ رێژه‌ی ئۆتۆمبێله‌كان زیاد بكرێت.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد: به‌پێی گرێبه‌سته‌كه‌ هیچ جۆره‌ زیاده‌یه‌ك له‌ بانك له‌ سه‌ر قیسته‌كان وه‌رناگیرێت و قیسته‌كانیش له‌گه‌ڵ مووچه‌ ده‌درێت كه‌ بڕه‌كه‌ی له‌ نێوان ۳۰۰ تا ٤۰۰ دۆلار ده‌بێت.

وتیشى :" ئه‌و مامۆستایانه‌ی ئۆتۆمبێل وه‌رده‌گرن ده‌بێت كه‌فیڵێكی مووچه‌خۆریان هه‌بێت و ناسنامه‌ی نوێى یه‌كێتى مامۆستایانیشیان هه‌بێت.
 پێداچونه‌وه‌ :هـ.ق



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure