موقتەدا سەدر داوای قەدەغەكردنی حەج دەكات لەسیاسییەكان

هەواڵ / عێراق :: 22/06/2019‌ :: 273‌ جار بینراوە

دواڕۆژ


لەبەیاننامەیەكدا كە لەتویتەری خۆی بڵاویكردووەتەوە، موقتەدا سەدر سەرۆكی رەوتی سەدر نووسیوێتی "لەگەڵ نزیكبوونەوەی وەرزی جێبەجێكردنی حەج، پێویستە حكومەتی عێراق قەدەغەی بكات سیاسییەكان بچن بۆ ئەو فەریزەیە".

سەدر ئەوەشی نووسیوە "دەبێت هەلی حەج كردن بۆ ئەو كەسانە دابین بكرێت كە پێشتر نەیانتوانیوە بچنە حەج، خانەوادەی شەهید و بەتەمەنەكانیش پێشخستنیان بۆ بكرێت".

سەدر داواشیكردووە، مامەڵەی تائیفی لەگەڵ حاجییەكان نەكرێت و بەشی حیزبەكان لەو پڕۆسە پیرۆزە دەربهێنرێت ئەگەر بۆ ئەمساڵیش بێت، گەر بۆ هەتاهەتاش بێـت ئەوە باشتر".


ئا: ئارام غەفور 



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure