چۆن ڕێگریی له‌ سووتانی به‌روبوومه‌ وه‌رزییه‌ کان بکرێ؟

هەواڵ / چاوی تۆ :: 22/06/2019‌ :: 96‌ جار بینراوە

تاگ :: چاوى تۆ

د. محەمەد ئەمین
دیارده‌ی سووتانی به‌روبوومه‌ دانه‌وێڵه‌ییه‌کان له‌ کورد‌ستان، له‌ عەفرین و قامشلو و حەسەکه‌-وه‌ بۆ ناوچه‌کانی موسڵ، هەولێر، که‌رکوک تا ئه‌گا‌ته‌ خانه‌قین ئه‌و گومانه‌ی ره‌وانده‌وه‌ که‌ ئه‌م هەموو سووتانه‌ هەمووی ڕێکه‌وت/صدفە بێ، به‌ ڵکو ئه‌مه‌ شه‌ڕێکی تیرۆره‌ دژی ژیان و قووت و بژێویی خه‌ڵک. بۆیه‌ پێویسته‌ له‌ هەموو روویه‌که‌وه‌ کار بکرێ و خۆئاماده‌بکرێ تا ڕێگریی بکرێ له‌ دوژمنانی گه‌ل و مرۆیی، قووت و بژێویی کورد تیرۆر بکه‌ن. 

بۆ ڕێگریی له‌ مه‌ترسیی سووتان و‌ که‌مکردنه‌وه‌ی زیانه‌کانی سووتان، پێویسته‌ سیستمی کشتوکا‌ڵکردن بگۆڕدرێ. بۆ نموونه‌ به ‌ماوه‌ی 3-5 مەتر پانی به‌پێی تۆپۆگرافی کێڵگه‌کان، له‌ نێوان هەرچه‌ند هیکتارێ به‌ کێڵراوی بهێڵرێته‌وه‌ و بکرێته‌ رووبه‌ری سه‌وز به‌ به‌روبوومی هاوینه‌ هەر له‌ کۆتایی مانگی گوڵان/نیسان که‌ هێشتا کێڵگه‌کانی گه‌نم و جۆ سه‌ وزن و وشکنه‌بوون و‌ ترسی ئاگرکه‌وتنه‌وه‌ نییه‌، یان ماوه‌ی ئه‌م 3-5 مه‌تره‌ ئه‌گه‌ر له‌به‌ر که‌میی یا نه‌بوونی ئاو نه‌توانرێ بکرێنه‌ رووبه‌ری سه‌وز له‌ کۆتایی مانگی گوڵاندا، به‌ چاندنی داری زه‌یتوون و فستق یا سنەوبه‌ر پڕ بکرێته‌وه.‌ 

هەڵبه‌ته‌ هەندێ ڕێگای تریش هەیه‌ که‌ پێوسته‌ ره‌چاوبکرێن له‌ رووی وشیاریی و‌ ته‌کنیکی، به‌ڵام ئه‌وه‌ی که‌ کاریگه‌ربێ و یه‌که‌م هەنگاوی به‌رگریکردن بێ له‌ روودانی سووتان و که‌مکردنه‌وه‌ی زیاناکانی سووتان، ئه‌وا پێویستی سیستمی کشتوکاڵکردنی ته‌ندروسته‌ وه‌ک ئه‌وه‌ی له‌ سه‌ره‌وه‌ باسمانکرد.



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure