حكومه‌تی هه‌رێم رۆژێك ده‌كاته‌ پشووى ره‌سمى

هەواڵ / کوردستان :: پێش 4 هەفتە ‌ :: 42629‌ جار بینراوە

تاگ :: كوردستانى

دواڕۆژ، كۆچه‌ر عه‌لی 


هه‌موو ساڵێك به‌بۆنه‌ی دامه‌زراندنی كۆماری عێراق له‌سه‌رجه‌م دام و ده‌زگاكانی حكومه‌تی عێراقی ده‌كرێته‌ پشووی فه‌رمی، سه‌رچاوه‌یه‌كیش له‌ ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ده‌ڵێت: "ئه‌و رۆژه‌ له‌ هه‌رێمی كوردستان-یش ده‌بێته‌ پشوو". 

سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێم ئه‌مڕۆ هه‌ینی 21ى حوزه‌یران به‌ دواڕۆژ-ی راگه‌یاند: "ساڵانه‌ به‌بۆنه‌ی دامه‌زراندنی كۆماری عێراق له‌ سه‌رجه‌م دام و ده‌زگاكانی حكومه‌تی عێراق ده‌كرێته‌ پشووی فه‌رمی و له‌ هه‌رێمی كوردستانیش ئه‌م رۆژه‌ ده‌كرێته‌ پشوو". 

وتیشی: "لابردنی ئه‌و رۆژه‌ له‌ پشووه‌كانی ساڵانه‌ی عێراق پێویستی به‌ ده‌نگدان هه‌یه‌ له‌ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق و هه‌رێمی كوردستان، به‌ڵام تاوه‌كو ئێستا به‌ره‌سمی هیچ بڕیارێك نه‌ له‌ په‌رله‌مان و نه‌ ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران نه‌دراوه‌ كه‌ له‌ هه‌رێمی كوردستان ئه‌م رۆژه‌ نه‌كرێته‌ پشوو، بۆیه‌ ساڵانه‌ له‌ رۆژی 14ی ته‌مووز له‌ سه‌رجه‌م دام و ده‌زگاكانی هه‌رێم ده‌كرێته‌ پشووی فه‌رمی". 

ساڵانه‌ له‌ عێراق له‌ ڕۆژى 14ى ته‌موز و دامه‌زراندنى كۆمارى عێراق به‌هۆى یادكردنه‌وه‌ى شۆڕشى 14ى ته‌موز، ده‌كرێته‌ پشوو، رۆژی 14ی ته‌مووزی ئه‌مساڵ ده‌كه‌وێته‌ رۆژی یه‌كشه‌ممه‌. 

پ: ئا.ح



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

بەپەلە