باوكێك بووه‌ هۆكارى گیان لەدەستدانی منداڵه‌كه‌ى

هەواڵ / کوردستان :: 21/06/2019‌ :: 10994‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، عیماد جەباری

لە کەرکوک باوکێک دەبێتەهۆی گیان لەدەستدانی منداڵه‌كه‌ى پۆلیسیش دەڵێت: "سەرەتا باوکەکە هەڵاتبوو، بەڵام دواتر لەبۆسەیەکدا دەستگیرمانکرد".


عەقید هەڤاڵ بەرزنجی، بەڕێوەبەری بنکەی پۆلیسی عروبە ئەمڕۆ هەینی 21ی حوزەیران، بە دواڕۆژ-ی راگەیاند: "لەگەڕەکی عروبەی شاری کەرکوک، ژن و پیاوێک شەڕ کەوتوەتە نێوانیانەوە، لەکاتی شکاندنی دەرگای ژورێکی ماڵەکە لەلایەن پیاوەکەوە کەوتووه‌ به‌سه‌رى یەکێک لەمنداڵەکانیدا و دەستبەجێ گیانی لەدەستداوە".

وتیشی: "ئەو منداڵەی گیانی لەدەستداوە ناوی ( عەبدولعەزیز محەمەد عەبد)، تەمەنی ساڵ و نیوێکە، بەوتەی ئەفسەرەکەی پۆلیس، سەرەتا باوکەکە هەڵاتبو، بەڵام دواتر لەبۆسەیەکدا توانراوە دەستگیربکرێت".

پ: ئا.ح



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure