كه‌شناسی هه‌رێم له‌باره‌ی پله‌كانی گه‌رمای رۆژانی داهاتوو روونكردنه‌وه‌ ده‌دات

هەواڵ / کوردستان :: 21/06/2019‌ :: 1628‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، كۆچه‌ر عه‌لی 

به‌رپرسێكی كه‌شناسی هه‌رێم رایده‌گه‌یه‌نێت: به‌راورد به هاوینی ساڵانی رابوردوو پله‌كانی گه‌رما نزمتره‌ و رۆژی شه‌ممه‌ش پله‌كانی گه‌رما به‌رزتر ده‌بنه‌وه. 

بژار ئه‌كره‌م، به‌رپرسی به‌شی پێشبینی له‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی هه‌رێم به‌ دواڕۆژی راگه‌یاند: به‌راورد به‌ هاوینی ساڵانی رابوردوو له‌م كاتانه‌دا ئه‌مساڵ پله‌كانی گه‌رما نزمتره‌، به‌ڵام ئه‌وه‌ش مانای ئه‌وه‌نیه‌ كه‌ پله‌كانی گه‌رما چیتر به‌رز نه‌بنه‌وه‌. 

وتیشی: "به‌هۆی زۆری بارینی باران و به‌فر تاوه‌كو ئێستا به‌شێك له‌ سنوره‌كانی هه‌رێمی كوردستان به‌ فێنكی ماونه‌ته‌وه‌ و ئه‌مه‌ش هۆكاره‌ كه‌ كه‌شوهه‌وای ئه‌م ناوچه‌یه‌ به‌راورد به‌ شاره‌كانی خوارووی عێراق و هه‌ندی ناوچه‌ی دیکە فێنكتر بێت". 

سه‌باره‌ت به‌ پله‌كانی گه‌رما له‌ رۆژانی داهاتوودا، به‌رپرسه‌كه‌ی به‌شی پێشبینی ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد: بۆ ئه‌مڕۆ هه‌ینی پله‌كانی گه‌رما به‌مجۆره‌ ده‌بێت 21ی حوزه‌یران پله‌كانی گه‌رما روو له‌ به‌رزبوونه‌وه‌ ده‌كه‌ن به‌جۆرێك هەولێر 37-24، سلێمانی 36-24، دهۆک 36-22 و کەرکوک 39-28 پلەی سەدی ده‌بێت. 

ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو: بۆ رۆژی شەممە 22ی حوزه‌یران، پلەکانی گەرما بەرز ده‌بنه‌وه‌ بە جۆرێک هەولێر لەنێوان 39-25، سلێمانی 38-25، دهۆک 38-23 پله‌ و کەرکوک لە 41-28 پلەی سەدی ده‌بێت.

بڵاوکردنەوە: چ.ع



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

بەپەلە