مەلایەک: سایە کەریم کچی منە

هەواڵ / کوردستان :: پێش 4 هەفتە ‌ :: 43529‌ جار بینراوە

دواڕۆژ

لاوەند چوارباخی، مامۆستای ئاینی و بەڕێوەبەری تەلەڤزیۆنەکانی تەسەوف و باوەڕ و کلتوری سلێمانی لە لاپەڕەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوک هەڵمەتێکی راگەیاندوە و دەڵێت: "سایە کەریم کچی منە".


دەشڵێت: "وەک مامۆستایەکی ٸاینی با ھەمووان دەست لە دەست بکەین بۆ ٸاشتکردنەوەی کچێکی دڵشکاو کە دنیا و ماددە چۆتە بەردەستی".

ئاماژەی بەوەشکردوە: "هەرکەسێک ئەو کچەی بینیبێت دەزانێت کە ئەو کچە لەژێر فشار و پاڵەپەستۆیەکی دەروونی بەرزدایە و دەیەوێت بیشارێتەوە بەڵام بۆی ناشاردرێتەوە، ئەم کچە کێشەى ئەوەى هەیە کە کەسێک نییە گوێی بۆ بگرێت و دەستى یارمەتى بۆ درێژبکات. ئەم کچە منداڵە ڕێی لێ ون بووە و بە لاڕێدا بردراوە!!"

باسی لەوەشکردوە: "بەڵام بەداخەوە، تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بوونە هۆکارى سەرەکی سەرلێشێوانى زیاترى ئەم کچە!!"

ئەوەشی ئاشکرا کردوە: "ئێمە ئەوەندەى هەوڵی ملشکاندنی یەکترى دەدەین نیو ئەوەندە نابینە کارای یاریدەدەر بۆ دەستگرتنى بێ نەوایان، من داوام لەگەنجەکان و بەڕێوەبەرى پەیج و ئەکاونتەکان ئەوەیە چیتر وێنە و ڤیدیۆ و بابەت لەسەر ئەم کچە بڵاونەکەنەوە بەشێوەیەک کە ببێتە هۆکارى ئەوەى زیاتر هان بدرێت و ئەم کارەى کە پێی دەکەن یان دەستی داوەتێ زیاتر لەلاى شیرینتر بێت".

دەشڵێت: "پەیامبەرى ئیسلام (د.خ) دەفەرمووێت:{هەرکەسێک ڕێیەکی چاک نیشانی کەسێک بدات وەک ئەوە وایە خۆی چاکەکەی کردبێت}، من پێم باشە کەمپینێک ڕابگەیەنرێت بەناوى: (#بەڵێ_بۆ_ئاشتکردنەوەى_سایە)".

بڵاوکردنەوە: چ.ع



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure