دوو كه‌س پاره‌ى سندوقى مزگه‌وته‌كانیان دزیوه‌

هەواڵ / کوردستان :: 20/06/2019‌ :: 462‌ جار بینراوە

دواڕۆژ


 پۆلیسی سلێمانى دوو كه‌س ده‌ستگیر ده‌كه‌ن به‌تۆمه‌تى دزینى سندوقى پاره‌ى هاوكاری مزگه‌وته‌كان.

 ئه‌مشه‌و پێنجشه‌ممه‌ 20ى حوزه‌یران به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى پۆلیسی سلێمانى له‌ راگه‌یاندراوێكدا ئاشكرایكرد كه‌ مه‌فره‌زه‌كانی‌ به‌شی‌ پۆلیسی‌ نه‌هێشتنی‌ تاوانی‌ سلێمانی‌ دووكه‌سیان ده‌ستگیركردووه‌ به‌تۆمه‌تی‌ ئه‌نجامدانی‌ چه‌ند تاوانێكی‌ دزیكردن له‌مزگه‌وتدا.


 ئاماژه‌ به‌وه‌شدراوه‌"پاش تۆماركردنی‌ تاوانێكی‌ دزینی‌ پاره‌ی‌ سندوقی‌ مزگه‌وت، مه‌فره‌زه‌كانی‌ به‌شی‌ پۆلیسی‌ نه‌هێشتنی‌ تاوان لێكۆڵینه‌وه‌كانیان ده‌ستپێكردو توانیان رۆژی‌ 16ى حوزه‌یران دوو تۆمه‌تبار ده‌ستگیربكه‌ن".

هه‌ردوو تۆمه‌تباره‌كه‌ به‌فه‌رمانی‌ دادوه‌ر و به‌پێی‌ ماده‌ی‌ 446 له‌یاسای‌ سزادانی‌ عێراقی‌ به‌ندن ‌و لێكۆڵینه‌وه‌كان له‌گه‌ڵیاندا به‌رده‌وامه‌.
داڕشتنه‌وه‌:هـ.ق




  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure