واشنتن: مەرجى پێشوەختەمان نییە بۆ کۆریاى باکوور

هەواڵ / جیهان :: 21/06/2019‌ :: 249‌ جار بینراوە

تاگ :: جیهان

دواڕۆژ

نێردەى تایبەتى ئەمریکا بۆ کۆریاى باکوور ئاشکرایدەکات: هیچ جۆرە مەرجێکى پێشوەختەیان نییە بۆ تەواوکردنى دانوستانەکانیان لەگەڵ کۆریای باکوور و لەهەمانکاتدا داوایان لێکردوون کە هەنگاوى گەورە بنێن بۆ داماڵینى چەکە ئەتۆمییەکانیان.

دواى تێپەڕبوونى هەفتەیەک لەسەر راگەیاندنى دۆناڵد ترامپ سەرۆکى ئەمریکا لە وەرگرتنى نامەیەکى نوێی کیم جۆنگ ئون سەرۆکى کۆریاى باکوور، ستیڤن بیگۆن نێردەى تایبەتى ئەمریکا بۆ کۆریاى باکوور وتى: "بەڵێنەکانى پیۆنگیانگ سەبارەت بەدەستبەردار بوونى لە چەکە ئەتۆمییەکەى، پەیوەستە بە باشکردنى پەیوەندییەکانى لەگەڵ ئەمریکا".

وتیشى: "پێشکەوتنى لێکۆڵینەوەکانى تایبەت بەو چەکە ئەتۆمییە، مەرجدار نییە بە پەرەپێدانى دانوستانەکان کە لە لوتکەى دووەمى سەنگاپورەوە گیرى خواردووە".

ئەمەش لەکاتێکدایە، کە ترامپ لاپەڕەیەکى نوێی هەڵداوەتەوە لە باشکردنى پەیوەندییەکانى لەگەڵ کۆریاى باکوور و بەڵێنى پێداون بە دەستبەردار بوونیان لە چەکە ئەتۆمییەکەیان ئەمریکا یارمەتییان دەدات تاکو وڵاتەکەیان لەو قەیرانە ئابوورییە رزگارى بێت کە تێی کەوتووە.

وە: ئاکۆ زەنگەنە
پ: ن.ر
ب: ئا.ح



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure