منداڵێكى حه‌وت ساڵان خنكا

هەواڵ / کوردستان :: 20/06/2019‌ :: 1286‌ جار بینراوە

دواڕۆژ ، ئاكۆ حه‌مه‌د رابی
 ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 20ى حوزه‌یران منداڵێكی ته‌مه‌ن حه‌وت ساڵان كه‌وتووه‌ته‌ ناو روبارى كاولۆكان له‌ سنورى قه‌زاى ره‌واندز و خنكا.

 
منداڵه‌كه‌  كوڕه‌و ناوى محه‌مه‌د جه‌ماله‌و دانیشتووى قه‌زای رواندزه‌و تا ئاماده‌كردنى ئه‌م هه‌واڵه‌كه‌ش تیمه‌كانی به‌رگری شارستانی سه‌رقاڵی گه‌ڕانن به‌ دوای ته‌رمه‌كه‌یدا.

رائید به‌یار باڵه‌كی وته‌بێژی به‌رگری شارستانی سۆران به‌دواڕۆژی وت: ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ  خانه‌واده‌یه‌كی دانیشتوی رواندز چوونه‌ته‌ گوندی كاولۆكان بۆلای خزم و كه‌سوكاریان دواتر پێكه‌وه‌ چونه‌ته‌ سه‌ر ڕوبارو ویستویانه‌ وێنه‌ بگرن منداڵێكیان كه‌وتووه‌ته‌ ناو ڕوباره‌كه‌وه‌و خنكاوه‌. 

وته‌بێژی به‌رگری شارستانی سۆران وتیشی:" به‌هۆی قوڵی روباره‌كه‌و سه‌ختی و تیژڕه‌وی ئاوه‌كه‌ نه‌توانراوه‌ ته‌رمه‌كه‌ی بدۆزرێته‌وه‌ تیمه‌كانیش سه‌رقاڵی پشكنین و گه‌ڕانن بۆ دۆزینه‌وه‌ی ته‌رمه‌كه‌ی".


پێداچوونه‌وه‌ :هـ.ق



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure