ترامپ هه‌ڕه‌شه‌یه‌كى توندى له‌ ئێران كرد

هەواڵ / جیهان :: 20/06/2019‌ :: 1752‌ جار بینراوە

دواڕۆژ


 دۆناڵد ترامپ سه‌رۆكى ئه‌مریكا هه‌ڕه‌شه‌یه‌كى توندى له‌ ئێران كرد له‌پاش ئه‌وه‌ى فڕۆكه‌یه‌كى بێ فڕۆكه‌وانى ئه‌مریكا له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه‌ له‌نزیك گه‌روى هورمز خرایه‌ خواره‌وه‌و ده‌ڵێت:"ئێران هه‌ڵه‌یەکی گه‌وره‌ى كرد".

 
دۆناڵد ترامپ له‌ تویتێكدا له‌ تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تى تویته‌ر نوسوێتى:"ئێران هه‌ڵه‌یه‌كى گه‌وره‌ى كرد به‌خستنه‌خواره‌وه‌ى فڕۆكه‌ ئه‌مریكیه‌كه‌".

 هاوكات له‌ كۆنگره‌یه‌كى رۆژنامه‌وانیدا كه‌ ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 20ى حوزه‌یران ئه‌نجامیدا ترامپ وتى:"به‌م نزیكانه‌ ده‌بینین ئه‌مریكا چى ده‌كات".

 ئه‌و كاردانه‌وه‌یه‌ى ترامپ له‌پاش ئه‌وه‌ هات كه‌ ئێران فڕۆكه‌یه‌كى بێفڕۆكه‌وانى چاودێريى ئه‌مریكاى له‌ نزیك گه‌روى هورمز له‌ كه‌نداوى عه‌ره‌بی خسته‌خواره‌وه‌.

  داڕشتنه‌وه‌ :هـ.ق



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure