به‌غدا دەربارەی دواخستنی مووچە هۆشداریی دەدات

هەواڵ / کوردستان :: 20/06/2019‌ :: 11003‌ جار بینراوە

تاگ :: ئابوری

دواڕۆژ


ڕۆژی پێنج شەممە غالب محەمەد ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەران ئاشکرایکرد بەغدا هەرێمی کوردستانی بە خەرجکردنی مووچەکان باپەندکردووە ئەگەر نا خۆیان مووچەکە دابەش دەکەن.


پاش ئەوەی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق و وەزیری دارایی و بەڕێوبەری گشتی کۆمپانیای (سۆمۆ) بۆ بازاڕکردنی نەوت و بەڕێوبەری گشتی ژمێریاری وەزارەتی دارایی گفتوگۆیان لەسەر بەشی هەرێمی کوردستان لە بوودجەی فیدڕالی کرد و  ڕاپۆرتێکیان بۆ پەرلەمان بەرزکردەوە تاوەکو دەنگی لەسەر بدەن.

لەڕاپۆرتەکەی لیژنەی داراییدا هاتووە پرۆژە یاسای نەوت و گاز لە ماوەی وەرزی داهاتوودا بەتەواوەتی جێبەجێ بکرێت و وەزارەتی دارایی باپەندی هەموو بەندەکانی یاسای بودجەی فیدڕالی ساڵی 2019 بێت، هەروەها بەپێی ڕێنماییەکان دەبێت هەرێمی کوردستان نەوت ڕادەستی سەرچاوەکە بکات.

 

 غالب محەمەد ئەندامی لیژنەی نەوت و گازی پەرلەمانی عێراق بە دواڕۆژی راگەیاند کە هەموو رێنماییەکان بەمەبەستی چارەسەرکردنی کێشە داراییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدڕاڵیە و ڕوونیشکردەوە کە بەغدا هەرێمی کوردستانی بەوە باپەندکردووە مووچەی فەرمانبەران بەبێ دواخستن لەکاتی خۆیدا بدات هەروەها لە بڕگە یاسای 11 داهاتووە" خێرابکەن لە بە یاساییکردنی یاسای نەوت و گاز ئەگەر نا حکومەتی فیدڕاڵی خۆی مووچە دابەش دەکات".

وەرگێڕان:هیڤی فەرهاد



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure