میسر لەبارەی مورسییەوە لە نەتەوە یەكگرتووەكان نیگەرانە

هەواڵ / جیهان :: 21/06/2019‌ :: 211‌ جار بینراوە

تاگ :: جیهان

دواڕۆژ

(رۆژی چوارشەممە 19ی حوزەیرانی 2019) میسر ئیدانەی لێدوانەکەی کۆمسیۆنی مافی مرۆڤی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکانی کرد کە داوای لە قاهیرە کردبوو رێگەی پێبدات بەجیا لێکۆڵینەوە لەسەر چۆنیەتی مردنی محەمەد مورسی سەرۆکی پێشووی وڵاتەکەی بکات کە لە رۆژی دووشەممەی رابوردوو، لەکاتی دادگاییکردنیدا گیانی لەدەستدابوو.

لەوبارەیەوە  ئەحمەد حافیز، وتەبێژی رەسمی وەزارەتی دەرەوەی میسر لە بەیاننامەیەکدا وتی: "زۆر بەتوندی ئیدانەی لێدوانەکانی رۆبەرت کۆلفیڵ، وتەبێژی کۆمسیۆنی مافی مرۆڤی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان دەکەین و پێمانوایە ئەو جۆرە لێدوانە ڕەسمییە لە رێکخراوێکی وەها جیهانی ناوەشێتەوە و هەوڵدانێکە بۆ ئەوەی هۆکاری مردنەکەی مورسی بەلاڕێدا بەرن".

لەلایەکی دیکەشەوە رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆکی تورکیا وتی: "محەمەد مورسی، سەرۆکی پێشووی میسر کوژراوە، چونکە ماوەی 20 خولەک لە زەویدا کەوتبوو کەس نەچوو بەهانایەوە، واتا هۆکاری مردنەکەی ئاسایی نەبووە و بە ئەنقەست کوژراوە".

وە: ئاکۆ زەنگەنە

بڵاوکردنەوە: چ.ع



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure