وەزارەتی دەرەوەی ئێران پەیامێک ئاڕاستەی ئەمریكا دەکات

هەواڵ / جیهان :: 20/06/2019‌ :: 3693‌ جار بینراوە

تاگ :: ئێران

دواڕۆژ


وەزارەتی دەرەوەی ئیران رایدەگەیەنێت "پێویستە واشنتۆن باش بزانێت، كە زۆر بەجددی پارێزگاریی لەسەرەوەری خاكی خۆمان دەكەین، كۆشكی سپی-ش ئاماژە بەوەدەكات "بارودۆخی لەگەڵ ئێران زۆر مەترسیدارە، بەڵام شەڕ روونادات".

ئەمڕۆ پێنجشەممە 20ی حوزەیران بەرپرسانی كۆشكی سپی و كۆنگرێسی ئەمریكا بۆ چۆنێتی و شێوازی بەرپەرچدانەوەی هەڕەشەكانی ئەمریكا كۆبوونەتەوە و زانیارییان بەیەكداوە.

نانسی پیلۆسی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریكا لەبەیاننامەیەكدا رایگەیاندووە "بارودۆخ لەگەڵ ئێران زۆر مەترسیدارە، بەڵام شەڕ روونادات".

هاوكات و لەسەروەختی ئەو كۆبوونەوانەدا، لیندزی گراهام سیناتۆری كۆمارییەكان رایگەیاندووە "لەئێرانی قبوڵ بكەین كۆریای باكور هەمان رێچكە دەگرێتە بەر".

وەزارەتی دەرەوەی ئیرانیش لە بەیاننامەیەکدا دەڵێت: "دەبێت واشنتۆن باش ئەوە بزانێت كە ئێمەش زۆر بەجددی پارێزگاریی لەسەرەوەری خاكی خۆمان دەكەین و هەرچی رووبدات وەڵاممان دەبێت.

ئا: ئارام غەفور 

پێداچوونەوەو بڵاوکردنەوە: ئیحسانی مەلا فوئاد



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure