"چه‌ندین ژنه‌ فه‌رمانبه‌ری كورد و عه‌ره‌ب له‌م زیندانه‌دان"

هەواڵ / عێراق :: 20/06/2019‌ :: 1833‌ جار بینراوە

تاگ :: عێراق

دواڕۆژ

ئەمرۆ (پێنجشەممە 20ى حوزەیرانى 2019) ئەڕشەد ئەلساڵحى ئەندامى لێژنەى مافى مرۆڤ لە پەرلەمانى عێراق ئاشکرایکرد، کە بەندینخانەى رەسافە پڕ بووە لە ژمارەیەکى زۆرى ئەو ژنانەى کارمەند بوون لە فەرمانگە حکومییەکان و ئەو حاڵەتەشى بە سەیر وەسفکرد.


لەوبارەیەوە ناوبراو به‌ میدیا عێراقییه‌كانی راگه‌یاندووه‌ "لە چوارچێوەى سەردانى لێژنەى مافى مرۆڤى پەرلەمانى عێراق بۆ بەشى ژنانى بەندینخانەى رەسافە، دەرکەوتووە کە زۆربەى ئەو ژنە بەنکراوانە کارمەندى فەرمانگە حکومییەکان بوون و خەڵکى ناوەڕاست و باشوورى عێراق و هەرێمى کوردستان-یشى تێدایه‌".

ئەوەشى خستۆتەڕوو، کە تێبینى کراوە زۆربەى ئەو کارمەندانە لەسەر پێشێلکردنى یاساى ئیداریى دادگایی کراون و هەندێکشیان لەسەر فەرمانى زارەکى بەرێوەبەرەکانیان کە فێڵیان لێکردوون لەو بەندینخانەیە بەبێ دادگایی کردن خراونەتە زیندانەوە.

باسی له‌وه‌شكرد: جگە لەوە ژمارەیەکى دیکەش لەو ژنانە بەهۆى بەکارهێنان و بازرگانیکردن بە ماددە هۆشبەرەکانەوە دادگایی کراون و ژمارەیەکى بەرچاویش لەو ژنانە بە بیانووى ئەوەى مێردەکانیان یاخود کوڕەکانیان ئەندامى رێکخراوى تیرۆڕستى داعش بوونە لەو زیندانە ژیان بەسەردەبەن.

لەکۆتاییدا ناوبراو ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه‌ کە هەندێک لەو ژنە بەندکراوانە کارمەندى حکومین لە شارى کەرکوک و تومەتیان بۆ هەڵبەستراوە لە بری خەڵکانى دیکە، گوایە پارەیان لە خەڵکى وەرگرتووە لە بڕى تۆمارکردنى ناویان لە کۆمپانیا وەهمییەکانى هاوردەکردنى ئۆتۆمبێل.

و: ئاکۆ زەنگەنە
پێداچوونه‌وه‌و بڵاوكردنه‌وه‌: ئیحسانی مه‌لا فوئاد



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

بەپەلە