سەرۆکی پێشووی فڕەنسا دادگاییدەکرێت

هەواڵ / جیهان :: 20/06/2019‌ :: 389‌ جار بینراوە

تاگ :: جیهان

دواڕۆژ


دوێنێ (چوار شەممە 19ی حوزەیرانی 2019 ) دادگای فڕەنسا جەختی لەوە کردەوە، نیکۆلا ساركوزی سەرۆکی پێشوو کە بەتۆمەتی گەندەڵی تاونبارکراوە، دەرکەوتووە لەڕێگەی پەیوەندی تەلەفۆنییەوە فشاری کردووەتە سەر دادوەرێکی گەورە لە دادگای تێهەڵچوونەوە تاکو نهێنی دۆسییەکەی بۆ ئاشکرا بکات.

گومان لەوە دەکرێت، کە ساركوزی لەساڵی 2014 بە یارمەتی پارێزەرەکەی هەوڵیداوە زانیاری نهێنی لەڕێگەی دادوەر ئازیبیر بەدەستبهێنێت، دۆسیەكەش ئەوەیە كە ژنە ملیاردێر لیلییان بیتنکۆر خاوەنی كۆمپانیای (لۆڕیاڵ)ی جوانكاری لەبری پێدانی پۆستێکی باڵا بە دادوەر ئازیبیر لە مۆناکۆ دابووی بە حزبەكەی ساركوزی.

لە ئەنجامدا دادوەر بڕیاریدا کە ساركوزی لەسەر ئەو تۆمەتانە بدرێتە دادگا و سزای خۆی وەربگرێت بێئەوەی ئەو بڕیارە تێهەڵچوونەوەی بۆ بکرێت.

ئەمەش یەکەمجارە لە مێژووی فڕەنسا، سەرۆکی پێشووی ئەو وڵاتە بە تۆمەتی گەندەڵی دوای خانەنشینکردنی لەساڵی 2016 دادگایی بکرێت.

وە: ئاکۆ زەنگەنە

 بڵاوكردنه‌وه‌:هـ.ق



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure